حه زم له ته زبێحاتی بارانه و
به‌رماڵ داخستنی پرته‌قاڵ
وا مه‌زانه ئه‌م هه‌ناره پژاوه به رۆخ و ناو چاوی شه‌قام دا
تامی خوێنی له چاوه کانی کچێک دا له بیر بردوه‌توه
کتێبه پیرۆزه کان دابگرێنه باوه‌شم
بیر له خه‌فه‌ت و کوێرایی شه‌مشه‌مه کوێره کان بکه یته وه
یان له هه ناسه بچڕاوی پیره ژنێک له زرمه زرمه باتۆمه سه‌وزه کاندا
ئه میستا باوه‌شێک که له نوێژی مه‌مکه کانت موقه‌ده‌س تره
به‌یانی پڕ ده‌کات له په‌نجێره
سڵاو خانمی پرته‌قاڵ!
ئێوه ناسنامه ێکی به‌ره‌ڵڵا تان
له فایله دیڵیت کراوه کانی ئیداره یه‌کی به‌ینه‌لمیله‌لی دا
پرینت نه‌گرتوه
بۆ نیشتمانێکی بۆگه‌ن؟
چایێه کی تاڵ له بنه گۆێژێک دا نه‌رژاوه‌ته
سه‌ر په‌ساپۆرتی سێکس و نوێژ و
روسه‌ری دایکێکی کوڕ مردوو؟
سڵاو خانمی پرته‌قاڵ!
ببوره ئیتر
بیرم نایه داویین نامه‌ی عاشقانه
له گریانه سوتاوه کانی کام گازی ئه‌شک ئاوه‌ر دا خوساوه
ببوره خانمی پرته‌قال
من مردم
شه هابه‌ددینی شێخی