تیرۆر کرن و له سێداره دان... دوو مه‌دالیا و پێناسه ی هه‌ره دیاری ئه مڕۆی رووناکبیران و گه‌نجانی ئه‌م کوردستانه‌ن.
ئه و پێناسه‌یه‌ی که دیکتاتۆره کان بۆ دوا جار ئه‌ی ده ن له سنگ و به رۆکی قوربانیه کانیان....ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی گوایه بێ ده‌نگمان بکه‌ن و بمانترسێنن و بمانگه‌رێننه‌وه...
ئێمه یش بۆ ئه وه‌ی ئه‌و پێناسه‌یه به‌و دیوه جوانه‌که‌ی و به‌و دیویا بکه‌ینه ملمان و به قه‌ڵه‌می رووناکی تاریکی ئه‌وان بکوژێنینه‌وه و بنووسین:
لای ئێمه له‌م جۆره مه‌رگانه‌وه ژیان ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه و له سه‌ر ئه‌م سێدارانه‌وه سه‌رمان هه‌ڵده‌ستێته‌وه و شه‌وق ئه‌ده‌نه‌وه...
تێرۆریستان سۆرانی مامه حه‌مه و سه‌رده‌شت عوسمان لێره‌وه... ته‌وره‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌و لاوه.. هه‌ر دوو لایان له دوو رێانی مردن و تاریکیدا یه‌ک ئه‌گرنه‌وه....
له راستی دا ئێمه ژیانین و گه‌نجه‌کانمان ئاینده‌ن و نابڕێننه وه..
ده پێم بڵێن : له‌م رۆژهه‌ڵاته‌وه تا رۆژئاوا له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه له کۆنه‌وه تا ئێستا سیداره‌کان چی‌یان له ئێمه دا کوشت!
توانیان چی له هاواری شۆرش و ئازادیمان که‌م بکه‌نه‌وه...
سێداره‌کان توانیان شاهۆ بترسێنن..؟
توانیان ده‌ریاچه‌ی وان و ورمێ بێ ده‌نگ بکه‌ن؟
توانیان چۆک به پیره مه‌گروون دابده‌ن؟
ئه‌وه‌ی له تا ئێسته سێداره‌کان کردوویانه..
هه‌میشه پێچه‌وانه‌که‌ی هاتوونه ده‌ی: کاروانمان درێژتر بوه‌ته‌وه...
ده‌نگمان زوڵال تر و ئاپوورهمان گه‌وره‌تر بوه ته‌وه!.
سێداره‌کان ترساون... له کورد ترساون..
سێداره‌کان به‌زیون و ئێمه هه‌ر ماوین..
کۆماری سێداره ی ئیسلامی ئێران
پیر پیر بوه و
به‌ڵام وره‌ی ئێمه هه‌ر گه‌رمه..
کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی خوار خوار بوه‌ته‌وه و
به‌ڵام ئێمه تازه وا خه‌ریکین له مله ی به‌رز
ده‌ست بۆ خۆر به‌رین و دایبگرینه سه‌ر ئه‌رز..
له‌م بیانیه‌وه.... شه‌قامی هه‌ره گه‌وره‌ی سنه
بو به فه‌رزادی که‌مانگه‌ر...
له‌م به‌یانیه‌وه... گه‌وره‌ترین باغچه ی مه‌هاباد بوو به شیرینی عه‌له‌م هولی..
له کازیوه‌ی ئه‌مڕۆوه..هه‌موو ئه‌و منداڵانه‌ی له دایک بوون
ناوی فه‌رهادی وکیلیان لێ نرا!
له‌مڕۆوه...
له یه‌که‌م گزنگی ده‌مه‌و به‌یانه‌وه مه‌هدی ئیسلامیان بوو به گۆمی وان
له شه فه‌قی ئه‌مرۆوه..
عه‌لی حه‌یده‌ریان
بوو به تاق بوستانی کرماشان..
ده فه‌رموون سنه له سێداره بده‌ن؟!
مه‌هاباد سه‌ر بڕن...
ده فه‌رموون مه‌هێڵن منداڵانی ئێمه له دایک بن؟!
ده فه‌رموون
مه‌هێڵن باران ببارێ و مه هێڵن گیا سه‌وز بێ و
مه‌هێڵن زه‌وی بژی!
من ئیتر له‌مڕۆوه عاشقی چاوانی شیرینی عه‌له‌م هۆلیم
له‌مڕۆوه هه‌ر چی شێعرم هه‌یه ئه‌یانکه‌م به
گوڵی گۆرانی بۆ باڵای شیرینی عه‌له‌م هولی..
له ئێسته‌وه من تاڵێ له قژی ئه وم..
له ئێسته‌وه
من نینۆکی په‌نجه‌ی ئه‌وم..
له ئێسته‌وه من ئیتر ئه‌بمه ئه‌و جووته پێڵاوه‌ی
که له دواجار له پێ کردوو پێی چوه سه‌ر سێداره و
له ئێسته‌وه من بازنه‌ی به جێ ماوی ده‌ستی
شیرینی عه‌له‌م هولیم...
کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی
چی له سێداره نه‌دا ، له خه‌ونه‌وه بۆ شێعر و
له شێعره‌وه بۆ ژن و له ژنه وه بۆنان و
بۆ ئاو و بۆ گوڵ و بۆ کانی
کۆماری سێداره ی ئیسلامی
ئه‌وه‌ی ناتوانێ هه‌رگیز هه‌رگیز له سێداره ی بدا
ئاینده‌یه و ئازادی..
شێرکۆ بێ که‌س
9/05/2010
سلێمانی

0 بۆچوون:
ارسال يک نظر