۱۳۹۱ مهر ۳, دوشنبه

با و مەمکی بە جێ ماو

با
‌ئەی وت
‌من
‌ئاوارە نیم
‌هەڵوەدای سەرگەردانی ژنێکی کوردم
‌وا مەمکی لە سەر سنورەکانی کوردستان
‌ بۆ منداڵە کەی بە جێ هێشت
‌ئێستا ساڵە های ساڵە
‌لە بەرلین
بە شیشە شیر ئە دات
بە منداڵانی بێ دایک

بڕوا بکەن با ئەی وت
‌سروودی من
‌ لای لایەی مەمکه كانى بە جێ ماوی ژنێکە لە سەر سنوور
‌لەم  ئەوروپای بێ سنوورە
---------
٢٤.٠٩.٢٠١٢
بەرلین
ادامه مطلب