۱۳۸۸ آبان ۱۵, جمعه

له‌ بیرت بێ

له‌ بیرت بێ!
ئه‌ وه‌ تۆ بوی
هه‌ ناسه‌ ی منت  خسته‌ وه‌ ستان
له‌ پێچی کۆچی  ئه‌ م ئه‌ ستێره‌ دا
که‌ ته‌ نیا شه‌ قامێکی مابوو بۆ ماڵه‌ که‌ تان


ناغافڵ خه‌ ڵتانی خوێن بوو
چاوه‌ کانم 
گه‌ ر چی چه‌ قۆ کێشی هیچ کۆڵانێ نه‌ بووم بیجگه‌ له‌ عه‌ شق!


له‌ بیرت بێ!
من دوورترین ئه‌ ستێره‌ کانم ئاگر دا
وه‌ ک سیگارێک ده‌م نا به‌ لێوی 
به‌ رزترین بورج و مناره‌ کانی  شاروه‌
به‌ ڵکوو تۆ حه‌ ز بکه‌ی له‌ پیاسه‌ کردن له‌ گه‌ڵ شاعێرێک دا


له‌ بیرت بێ!
من ناوی ساڵۆنه‌ کانی چاوه‌ روانیم گۆری
به‌ سالۆنی عاشقانی جیهان.
له‌ بیرت  بێ! ته‌نیا چاوه‌ روانی منه‌
که‌ یه‌خه‌ کراسی عه‌شق ده‌دڕێت و
ترمیناڵ وه‌ ڕه‌س ده‌ کات!


 له‌ بیرت بێ!
کورسی و نیمکه‌ت نه‌ ماوه‌ له‌ م شاره‌ دا
له‌گه‌ڵ خۆت یان خه‌ یاڵی کراسه‌ به‌نه‌وشه‌ که‌ت دا
دانه‌نیشم


له‌ بیرت بێ!
من یه‌ که‌م که‌س بووم له‌ دونیادا
که‌ له‌ ب تاپم کرد به‌ ده‌فته‌ری شێعر


8/8/1388
ادامه مطلب