۱۳۹۰ فروردین ۳۱, چهارشنبه

« نامه‌یه‌ک له نامه کانی با *

سڵاو ژن
نازانم بۆ ناوی ئەم نامەیەم بەم وشەوە دەس پێکرد. خۆی وا هات. هاتنی وەک هاتنی یەکەم وشە بوو بۆ شێعر، وەک یەکەم جریوەی چۆلەکە.... نازانم هات ئیتر.
رەنگە بۆ ئەوەی پرسیاری گەڕانی سەرەکی من لە ژیان دا "ژنە". من نازانم چیت بۆ باس کەم لە خۆم ژنەکە.
من هەتیوەێکی بەڕەڵام. من رەنگە تێکەڵە بم لە چەن کەسایەتی رۆمانی " ئێوارەی پەروانەی" بەختیار عەلی.  من وا دەزانم یەکەم کەس "فەرەیدوونی مەلەک"م. کە بە دوای پەروانە دا وێڵم لە کوچە و کۆڵانە کانی جیهان دا. بۆیە چەقۆکێشێکی شاعێرم.
وا دەزانم لە هەمان کات دا " نەسەرددینی بۆن خۆش"م. چوونکو رۆژگارێکی نە ئە وەندەش دوور من پیاغەمەری عاشقان بووم و ئایەتی عاشقانەی زۆریشم دەخوێندەوە بۆ ئۆمەتەکەم و لە راستیشدا ئۆمەت و پەیرەو و عاشقیشم زۆر هەبوون.
لە هەمان کات دا" گۆڤەندی پەیکەرتاشم" و پیاغمەری دژ بە یاسا سەقامگیربوەکان من دژی هەمو ئەو یاسایانەم کە بە بێ بەشداری عەقڵ و لەزەتی من دامەزراون.
رەنگە " خەندانی چکولەش" بم کە حەز لە "گێرانەوە" و رەوایەتی هەموو حەقایەتەکان م چیرۆکەکانی عەشق و رەنجی مرۆڤ دەکەم بۆ نوسین.
من دەزانم هەمو ئەمانە هەم و هیچیشیان نیم و من " خودی خۆمم" و لە خۆم دەچم و کەسیان لە من ناچن.
هەموو کەسایەتیە کانی هەموو رۆمانە گەورەکانی جیهان ، بەشێک لە رۆحی ئاشوفتەی منیان، کە لە گەردوون و زەمان دا وێلە،  بۆ خۆیان دزیوە. ئەو رۆحەی کە رۆحێکی دژ بە " یاسا" و "باو" و هەموشتێکی ترە کە لە گەڵ لەزەتی ئینسان نیە.. ئەو رۆحەی کە خۆی بۆ خۆی یاسا دادەنێت و یاساکنی خۆشی دەشکێنێت.
بە دڵنیایەوە دەزانم کە عاشق ترین مرۆڤی گەردون و هەموو زەمانەکانم و دەشزانم بە کەڵکی "عاشقایەتی" و دڵداری لە گەڵ هیج کەس نایەم. چوونکو لۆژیکی عاشقی مرۆڤ ، مانەوەی " مەعشووقە" لە لای "عاشق" یان عاشق لە لای مەعشووق. بەڵام من "با" م و وەستانم یانی مردن.
ناشتوانم نەشکەومە داوی عەشقەوە و کەسیش نەکەوێتە داوی عەشق یان خۆشویستی منەوە. چونکوو هەموو ژیانی من یانی عەشق. لەهەمان کات دا حیزە پیاوێکی بەرەڵای بێشەرەف و بێ نامووس و بێ هەموو ئەو شتانەی کە کۆمەڵگا وەک تایبەتمەندی "پیاوەتی " بۆ منی هەڵبژاردوە تا لە راستی دا خەریکی کەڵگایەتی بە سەر خۆم ژنان دا بم... هەر هەمان تایبەت مەندیانەی کە رەنگە زۆربەی لەم ژنانەش کە بە داب و نەریتی ئەم گۆمەڵگایە راهاتوون هەر ئەویان لێم بوێت.
من پڕم لە بۆنی بەڕوو رازیانە و بۆنی ناو سینگی ژن و رەنگە ناوگەڵیشی زیاتر. بگرە من لە خوێندەوەی ئاسمان و قۆل و لەشی ژن حەز دەکەم. و حەزیش ناکمەم تەنانەت هەر ئەو ژنەی کە پێست و قاچ و سک و سینگ و لاباڵ ملی بە سەر ئەنگوستەکانم دەخوێنمەوە، لێم بپرسێت ئەرێ تۆ کامە شێعر دەنووسی وچیت خوێندەوە لە سەر دڵ و گیان و پێست و رۆح و جەستەی من؟....
بەڵام راستیەکەی بەر لە هەموو شتێک و پاش هەموو شتێک من شاعێرێکی وێڵی " مرۆڤ"م. " ئینسان باوەڕێکی" خودا دۆستم.خودای من نە لە جنسی خۆدای ئیماندارەکانە و نە جنسی خودای بێ ئیمانەکان.  ئەم دوو گروپە هەر دوو لا خواکەیان زۆر لە یەک دەچێت. لە راستی دا هەر دوو گروپەکە بە ئەک شت ئیمان یان هەیە. گروپی یەکەم ئیمانی هەیە بەو شتە کە پئی دەڵێ خودا و گرووپی دوەمیش ئیمانی هەیە کە ئیمانی نیە هەر بەو خودا.   من و خودا پێوەندیکەی عاشقانەمان هەیە پێکەوە. عەشق لە هەمان جنسی عەشق لەگەڵ مرۆڤ و عەشقی ژن... لە راستیدا هەر ئەوەندەش بە خودا و یاساکانی بە ئەمەگ و وەفادارم، کە بە عەشقی ژن و مرۆڤ....
من رەها و ئازادی موتڵەقم..هەر ئەو شێوەی کە هەموو دەڵێن نابێت و ناکرێت بۆیە لەم جێهانە تەسکەدا جێم نابێتەوە و تۆقاوم وپەنام بردوەتە چەن کتێب و نوسین و پەنا دەبەمە باوشی ژن کە باوشی جیهانە..
من قومار بازێکی بەردەوامم.. بەردەوام لە قوماری عەشق دا نەک لە بردنوەدا.. بردنەوەی من عاشقیە هەر کەس دەتوانێ لەگەڵم لەم قومارخانە کۆن و ئەزلیەدا قومار دەکات و هەر کەسیش ناتوانێ بە جێم دێڵێت و یەکی کەی خۆش دەوێت..یان بگرە لە داخا خۆشی خۆش ناوێت.. بۆیە من نە بڕواێکم بە وەفات هەیە و نە بەتەمایت وەفاشم کە خۆم بێوەفاترینم کاتێ وەفا دەبێت بە وەی کە مرۆڤم خۆش نەوێت بۆ مرۆڤ...قوماربازێکی بەر دەوام هەر رێک وەک شێعرە کەی مەولانا کە دەڵێ:
خنک آن قمار بازی که بباخت هرچه بودش بنماند هیچش الا هوس قمار دیگر
12.06.2009
22.03.1388


*: نامەیەک لە نامە کانی بام لە یادداشتەکانی دەریا دا دۆڒیوەتەوە بۆتانی بڵاو دەکەمەوە
ادامه مطلب