۱۳۹۰ فروردین ۸, دوشنبه

ئێمه‌ مه‌حکوومی ڕوانینه‌کانت بووین- بۆ فەرزاد کەمانگەر


من لاڵ بووم. له‌ ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه‌ به‌ ڕووانینت، به‌ وێنه‌که‌ت ئه‌و تاک وێنه‌یه‌ی که‌ ئێمه‌ زۆربه‌مان ته‌نیا ئه‌ومان دیبوو، هه‌مان وێنه‌، که‌ چاوانت له‌ ڕه‌نگی ئاسمانن و له‌ ئاسمان ده‌ڕوانن. له‌ ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه‌ بۆت لاڵ بووم، مه‌گه‌ر ده‌کرێ ئه‌و ڕوانینه‌ی تۆ ببیندرێ و له‌ نێویدا ون نه‌بیت. ده‌مزانی خۆشمده‌ویستی، ده‌مزانی دڵم ده‌یه‌ویست نامه‌ت بۆ بنووسێ. به‌ڵام نه‌مده‌توانی، نه‌مده‌توانی ناوت و نامه‌کانت ببینم و بۆت بنووسم. که‌ تۆ له‌ هه‌موو ئێمه‌ جوانترت ده‌نووسی، گیانی برای خۆت.


له‌و ڕۆژه‌وه‌ وێنه‌که‌تم دی، له‌و ڕۆژه‌وه‌ بیستم مامۆستای، له‌و ڕۆژه‌وه‌ که‌ زانیم وه‌ک من له‌ گوندا مامۆستای بووی، ده‌مه‌ویست بۆت بنووسم، به‌ڵام من دیل و گیرۆده‌ی ڕووانینه‌که‌ت بووم، هه‌مان ڕوانینێک له‌ چاوه‌کانت به‌ ڕه‌نگی ئاسمان که‌ له‌ ئاسمانت ده‌ڕوانی. سه‌یره‌. ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیا به‌ من بڵێ و به‌ من بسه‌لمێنن که‌ "ئاسمانی هه‌موو شوێنێک هه‌مان ڕه‌نگه‌" من دڵنیام که‌ ئه‌و ئاسمانه‌ی که‌ تۆ به‌و ڕووانینه‌ ئاسمانییه‌ لێده‌ڕوانی له‌ هه‌مان ئاسمانی چاوه‌کانی خۆت ده‌ڕوانی و ڕه‌نگێکی دیکه‌ی هه‌یه‌. ئه‌و ئاسمانه‌ی تۆ لێت ده‌ڕووانی هه‌مان ڕه‌نگی چاوه‌کانی خۆت بوون کاکه‌ فه‌رزاد.
له‌ چاوی هه‌موو مرۆڤه‌کانی دیکه‌دا وێنه‌یه‌ک له‌ ئاسمان نه‌خش ده‌گرێ به‌ڵام ئه‌وه‌ ڕه‌نگی ڕووانینی تۆ بوو که‌ ئه‌و ئاسمانه‌ی ڕازاندبۆوه‌ که‌ تۆ لێت ده‌ڕوانی. ئه‌و مافه‌م بده‌یه‌ که‌ بێژم ئاسمانێک که‌ تۆ لێی ده‌ڕوانی قه‌د ڕه‌نگی هیچ ئاسمانێکی دیکه‌ نادا. 
کاک فه‌رزاد وێنه‌ی خۆت بوو که‌ له‌ ڕۆژی یه‌که‌مدا به‌و ڕووانینه‌ لاڵت کردبووم، ده‌ستمت له‌رزاند، چاوه‌کانمت ترساند که‌ فره‌تر لێت بڕوانم. ده‌زانی کاکه‌ گیان ده‌زانم غه‌مێکی قورس ده‌که‌وێته‌ سه‌ر شانم که‌ بڵێم به‌ ڕووانینت به‌و وێنه‌ تاکییه‌ته‌وه‌ له‌ دڵم که‌وتبوو که‌ تۆ به‌ مه‌رگت ده‌بیته‌ قاره‌مانی ژیان بۆ ئێمه‌. ببووره‌ که‌ ڕاستییه‌کان ده‌ڵێم. تۆ به‌و چاوانه‌ت، تۆ به‌و ڕووانینه‌ت نه‌ک ته‌نیا خۆت به‌ڵکوو هه‌موو ئێمه‌ت مه‌حکووم به‌ ئێعدام کردبوو. ئازیزی برا. له‌ بنه‌ڕه‌تدا هێندێک جار هه‌موو شت پێکه‌وه‌ ده‌بنه‌ هۆی ئه‌وه‌ که‌سێک ببێته‌ قاره‌مان. که‌سێک که‌ ته‌نیا وێنه‌یه‌کی هه‌یه‌، ته‌نیا ڕوانینێکی پاکی هه‌یه‌ به‌ پاکی هه‌نگوینه‌کانی کێوه‌کانی کوردستان، ئه‌سله‌ن تۆ له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆ قاره‌مانبوون له‌ دایک ببووی. 
کاک فه‌رزاد؛ من دڵینام نه‌ک من به‌ڵکوو زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ شوێن ناوی تۆ و نووسراوه‌کانی تۆدا ده‌گه‌ڕان، فره‌ت لێ فێر بووین. تۆ له‌م ساڵگه‌لی سته‌مدا تاقانه‌ بووی، تاقانه‌ بووی له‌ نێو هه‌موو زیندانیانی سیاسی، نەک وەک کەسانێک بووی کە هەروا بە پێشوازی مردنەوە بچی و وەک قارەمانانی ڕابردوو بڵێی من مردنم بە گیان کڕیووە، نەک وەک کەسانێکی دیکە بۆ ژیان گریایی و دەستکرد بە دانپێدانانی درۆینە. تۆ ئێمەت فێر کرد کە دەبێ هەتا دواکاتەکانی ژیان لە مافی ژیان پارێزگاری بکەین، هاوکات لە سەر ژیان، بۆ خۆشەویستەکەت و بۆ منداڵان و بۆ قوتابیانی وڵاتەکەمان و بۆ خەڵکی سادە و بەسەبرمان نامە بنووسی. تۆ فێرت کرد لە دواکاتەکانی ژیانیشدا هەم بۆ شاهروودی و هەم بۆ لاریجانی بنووسی و ڕوونبکەیەوە کە ژیان مافی تۆیە. بەڵام نە ئێعترافت کرد و نە داوای لێبووردنیشت لەوان کرد. چۆن تۆ تاقانە نیت ئەی ئەو کەسەی چاوەکانی بۆ هەتاهەتایە ئاسمانی منن. تۆ فێرت کرد، ئەشکەنجە بکرێی بەڵام خۆڕاگر بی و دواتر چیرۆکی ئەو ئەشکەنجەیە بە شێعر بنووسی و بۆ ئێمەی بنێری.

ئێستا کاک فەرزاد من ماوم و بێوازی ئەم غەریبییە کە لەودا وەک دارێکی بە تاق بەجێماوی چۆڵەوانی بە بیستنی هەواڵی لە سێدارەدانی تۆ، واقم وڕماوە لە وێنەی تۆ، شیرین و فەرهاد و عەلی و مەهدی. واقم وڕماوە لەم بێوازییە لەم قەسابخانەیە. واقم وڕماوە لە لاپەڕەکانی هەواڵ بە فرمێسکی چاوانی دایکت. من بۆخۆم مامۆستای قوتابخانەی گوند بووم و دەزانم ئەگەر لە زانکۆکانی ئوروپاش مامۆستا بی، دەست وپلی چڵکنی قوتابییەکانی گوند، بە حەقدەستی زۆروزەبەن و ناووناوبانگ قەد قەد ناگۆڕدرێتەوە. دەزانم وێنەی نەخشی دەستی ئەڤینی بەجێماوت کە کاتێک لە لایەن زیندانەوانی قەد عاشق نەبووت، بە زەبری باتۆم لە سەر دیوارەکانی زیندان پاک دەکرایەوە، تاقە هیوایەک بوو کە دەیتوانی لە گەڵ هیوای جارێکی دیکە وێنەگرتن لە تەنیشت قوتابیانی گوندا هاوسەنگی بکا. دەزانم هەموو کاتەکان لەو فکرەدابووی کە جارێکی دیکە بە یەکێک لە قوتابییەکانت بێژی: ئەحمەد گیان، "احمد" بە کوردی ئاوا ده‌نووسرێ؛ "ئەحمەد" ... دەزانم حەتمەن ئەحمەدیش دەیوت کەواتە "فرزاد"یش ئاوا "فەرزاد" دەنووسرێ،بەڵام هەرزوو قسەکانی خۆی قووت دەدا و دەیوت ببوورە "کاکە فەرزاد". 

ببوورە کاکە فەرزاد! ئێمە نەمانتوانی نە لە خەباتدا وەک تۆ بین و هاوڕێی تۆ بین و نە لە مەرگی پڕلە شانازیشتدا چەند ڕەستەیەکت بۆ بنووسین. باوەڕ بکە، کەس، کەس لەم جیهانەدا ناتوانێ تەنیا دێڕیک بنووسێ کە ئاسمانی چاوەکانی تۆ وێنا بکا. ئەی ڕەنگی چاوەکانت تا هەتاهەتایە ئاسمانی من.

لێرەدا، چوار زیندان بوو ...
لە هەر زیندان چەند داڵان و لە هەر داڵان چەند ژوور
و لە هەر ژوور چەند پیاوێک پێ لە زنجیر ...
بەڵام تۆ، کەسێکت لە تاریکە شەوی باووبۆراندا نەکوشت
بەڵام تۆ، ڕێگەت لە پیاوێکی بەرتیلخۆر نەگرت
بەڵام تۆ، نیوەشەوان، لە سەر بانێکەوە خۆت هەڵنەداشتە سەر بانێکی دیکە
ئەگەر تۆ لەم بەندە بەند نەبووبای؛
ڕەنگە سبەینانێک هەر وەک یادوەرییەکی دوور و بزۆز؛
تێپەڕبای لە قەراغ ساردی خاکی پەست *
* تێبینی:
لە گەڵ ڕێز و حورمەت بۆ شاملووی ئازیز و لایەنگرانی مەبەستم جەسارەتکردن بە شێعری شاملوو نەبوو تەنیا لە بەر ئەوە ویستم بۆ فەرزاد بێ، جێناوەکانم گۆڕی.
وه‌رگێرانی: سیاوه‌ش گۆده‌رزی


http://kurdishperspective.com/expanduser.php?id=1772
ادامه مطلب

۱۳۸۹ بهمن ۴, دوشنبه

ھەڵ تڵیشانی رۆح.. شێعر و دەنگ' شەھاب شێخی




ھەڵ تڵیشانی رۆح..
شێعر و دەنگ'
شەھاب شێخی
ادامه مطلب

ماڵ ‌ئاوا..شێعری سەی عەلی ساڵحی ..ڤیدیۆ



ماڵ ‌ئاوا..
شێعر
سەی عەلی ساڵحی
 وەرگێران و دەنگ
شەھابەددین شێخی
ادامه مطلب

سی ساڵەیی..ڤیدیۆ شێعر..شەھاب شێخی


ادامه مطلب

۱۳۸۹ دی ۲۵, شنبه

غه ریبیت...

زەوی درەنگە بۆ غە ریبیم.... 


 چاوم بە ‌هێڵە ئاسنینە کانی ئێوارە دا 


 هێڵی ئاسو... 


تا کەزیە کانت را ئەکشێم... 


تۆ لە باوشم دای. 



زە وی تەنگە بۆ غە ریبیم
ادامه مطلب

۱۳۸۹ مرداد ۲۷, چهارشنبه

ئەز قەزا هیچ كامتان بنییادەم نیین شاعێر كە چی عەرز كەم



ئەز قەزا هیچ كامتان بنییادەم نیین
شاعێر كە چی عەرز كەم

لە كەسێك تا كەسێك
ئەم دەستەمە بە ئاسمان نانوسێ
نا بمبورن ئاسمان ئەم دسمە
تا ئەو دەستە
دەست بە ئاستینی زمین نابارێ

لەسەرەتاوە دەنوسم
قەی ناكا
تا كەوشەكانم
ێرم لە هەستی دوور دوور دوور
سەفەر
لە ناخما لە قورگما جادیەوە

تاران هێشتا خیابانێكی لوچە

كراس زەرد ئەرغەوان
نە بە خوا درو ئەكەم

ئاسمان ئەزانێ تەنیا من
لە زمین‌دا نازەنین دەرۆم

چی پەنجێرەم و دایكم 27
ئەرغەوان ئەم نوسی
 ـ ئوتوبوس خەتێكی كورتە
بو ئەم جادەیە ـ

ئاغای موسافر (ریبوار بنوسم كوردترم)
من ئەمەوێ سێگاری تا تاران
نە تاران تا سەقز
بمرم


خانم
 مەقوزە
بەروی تاقەتی دورنادا
دروناكان تا سەفەر نەبینن نابینن

***

هەمیشە و تا ئاخری هەمیشە
كەمەێ تریش
13 كون‌ترین ژمارەی زەمینە
من زمین ترین پیاوی كۆنم

نا ! لە بیرم چوو
ئەرغەوان
دەبوایە لەمەو پێش ئەرغەوان
ئەم زەردەی كراس ئەبوم


تا ئەو وختەی لە بیرمە
لە هەستما كێچێك ئەرغەوانی بوو
ـ نیشتمان بۆ شیعری پوست مودێرن نابێ ـ
ئەزانم لە كۆتایی ئەم شێعرەدا گوزارەیەك كە پرە لە كەوش
ماتلمین


تكایە حەزەرکه ن لە بیمارستان
كە من وەختێ دایكم و چەن نوقتە ....
بیمارستان حەزەرە لە خەتەر
بیمارستان
خەتەرە لە حەزەر
بیمارستان حەزەرە لە خەتەر
بیمارستان
حەزەرەلە
لە دایك بونی منداڵێك
خەتەرە لە مردنی دایكێك
كە دایك تەنیا ژنێكی
فراموشی كراسە و كوڕ و پیاو
ادامه مطلب

۱۳۸۹ اردیبهشت ۲۶, یکشنبه

له‌ داخا هه‌ ر نامرم/ شێعر


شەهاب  لە روانگەی وێنەكێشە کە وە
تابلۆ: م-ن وێنە کاری کورد
كێ وتمان؟

بەیانی نەكەینە تابلۆیەك
بیبەخشین لە زێڕی كاغەزێكدا
بۆ عەشقێ نادیار

یان كچێك


٭٭٭
_قەی ناكا ئەم شێعرەش
بنوسین ـ

دەزانم ئێوارە و ئێواره
رێویه و قالۆنچە نایەڵێ
خەونێكی ئینسانی بوینم


قەی ناكا
گولەگیان
رازی بەبینینی دەفتەرە سپیەكەم
كەی نەبوی!!؟

٭٭٭٭

نازانن
نایەڵێ
هاوینی رێوی گەڕ
بمنووسێ پاییزی
ژیانی لاوەتی


كامەژین!؟
گۆڵەكەم

درێژتر لە هەرچی ماشینە
بەشەقامە تاڵەكانی ئەم شارە
                     غەریبە
پێواوم


دەس نەكەوت
دارتێلێ گوڵ بەنەوش
عاشقی دڵمی لەبەردا
بنووسم!
  
٭٭٭

بەسیەتی
هەتاكەی
بۆ گەنی خەیانەت نەمكوژێ
چەەپەڵی ئازادی وڵاتێ گوم دەكەم
لەبەر چاو دەفتەرێ
كە دزرا
یان
 سووتا
بە بێ شێعر
  
٭٭٭٭

عاشقی هەر خۆشە
ئەگەرچی؟!

         كچێكی باڵا زرد

نەمگاتێ
دوو كەڵی سیگاریش
بەش بێ وێنەیی
ئاوێنەی ژوورەكەم
ناكات و
ئازادیش
هەر دوایین سروودە...!

٭٭٭
ـ وەك رێوی لە كۆلانە ـ قاوە ـ یی كانی
عە‌شمقدا
خەیانەت دەسووتێ ئاخری

شەوانەم درێژتر لە پیاسەم
عاشقیم گەورەتر
لە كۆڵانە قاوەییەكانی بەقاڵاو گریاوم!

٭٭٭٭

ئەگەرچی
25 تەمەنی لاوەتیم
بێ ئەوەی قەبرەكەی دایكم بزانم
نەمردوم؟!؟
                       عاشقم؟!

ئەگەرچی
ئەقافیای حەوشەكەم
لە دوای من
لە جامێك نەوت‌دا عاشق بوو
                        بگریێم.!!؟

ـ بە من چی ئازدای ـ

٭٭٭

ئەم دیوە زۆر تەنگە و بێ گڵۆپ
كەچی
من دەبێ بەیانی
 وڵامی
ێرسیاری نادیار گومم كات...........


٭٭٭٭

شەكەتی ئەم زامە
لەكامە كتێبی هەڵچنراو لە پاڵما
بگریێم؟


ئەم ئاوێنە قاپ قاوەییە 
لەدەم و چاومدا لابەرن

تاوەكو نەفرەتی رێویەكان
دەریاكان
لەوێڵی
بایەكدا
گوم نەبین

 ٭٭٭٭

خوایەگیان!
هەستیەكەت
 گوم بونم بەش ناكات
ئەی
ئەینا بە من چی ئازادی؟
                       نیشتمان؟

گەر تێدانەبینم
                   كچێكی بالا زرد


خیابان
شاعیرێكی شێت
هەزار جار گوم دەبم
كەچی
هەر منم ناونیشانی
              "كاكە"یەكی بالا بەرد!؟

كەچی
شپرزەیی نیشتمانێ لەدڵمدا
هەردەكەن بە تاوان
ـ گیانەكەم لەداخا بانەمرین ـ

٭٭٭٭
ئەم گشته شەقامە و پەلە پەل لە بەرچی؟
ئەم گشتە لاویەتی و ئاوازی بێهودە

خوشكەكەم پێم دەڵێ:
«كاكەگیان بترسه ....
نەترسان باوكمی فەراموشی ژیان كرد!»


بمترسه و ناترسم
ئازادی هەر خۆشەو
عاشقیش وەكو خوا
یان وەكو نیشتمان!


٭٭٭٭

ـ نامرم ئەگەر ئەم ژوورە تەنگە بێ پەنجێرانە
بمهێڵن! ـ
نامرم
قەناعەت بە كۆلانێكی خوڵەمێشی دەكەم
دەفێكیش هەر بەشی عیرفانی من دەكا

تەریقەت هەریانی غەمگینی ئاوازێ
لە چرچی وەنەوشەیی كۆڵانێك دا
لە غوربەت و گەورەیی شاردا

قەی ناكا
با عەشق
لە پاڵ دارتێلەكانی ئەم كۆڵانەدا
ئاوڕمان لێ نەدا!
نامرم
من بەسمە
هەر ئەوەندە
تەنیاییم لە تەڕی چاوانتا بخووسێ
گەر تەنیا بیرەوەری هەنارێ كاڵ
لای كتێبەكانم جێ ماوە...


نامرم
ئەی هاوڕێی پڵەنگ و ئەسێ و مانگ
نامرم
ئەی هاورێی
ماسیلكە و تۆنگ و كۆڵانی لاوەتی
نوێڕو سیاسەت

ئاخ كە لە كۆڵم نابنەوە
ئەم رێوی و قالۆنچەی خەونانە!

  
٭٭٭٭٭

ئاوێنە و پاكەتێ سیگارە و
دایكیشم جادەمرێ...!

كێ وتمان فەلسفەو هونەرو
جوانی

ـ دایكم بۆ دەمرد؟! ـ

ئەم گشتە دیوارە بۆ لە من بەرزترەو
لە دڵم تەنگترە

ـ ئەی زەمین بۆ ئەوەندە سەرمامە؟! ـ

دەریاچە و بارانیش دەناسم
كچێكیش قاڵاوی خۆش دەوێ
شێعرێكی منی بۆی دزیوم!

٭٭٭

عەقرەبە لارەكان
نەشگەنەبەیانی

بەیانی لەداخا عاشقم!
بەیانی شەقامەرەشەكان
بەودیودا، دابخەن
دەی بەشكەم حەقیقت
لە هەنگاوە شەپڵەییەكانم‌دا بگۆرم

چەن هەورو هەلایە ئەم ژورە
حەسرەتم ئەوندە گەورەیە كە فریای
نوێژێكیش ناكەوم!
لە قرنجاوی ئەم هەمو ئەندیشە نەماندوم!...؟

ئاسمانی شارەكەت چەێەڵە گوڵەكەم
بۆیەوا
لە داخی ئازادی لێم مه‌ده‌ن
بە جورمی عاشقیش مەمكوژن

بەیانی رۆژێكە
سەد رێوی و هەزار قاڵۆنچەش
لە بوغزو خەیانەت نەسرەون
قەی ناكا
با نەمرم!
بە من چی
هیچیەتی ئەم گشتەكتێبەو
كێ وتمان نەنوسین؟!!

ئەی بەمن...
بەرماڵ و باران و
كچێكی زەردی بێ نیشتمان

دەریا و با عاشقی خۆیانن
هۆ دەریا
لە دەنگما نەخنكێی
ئیتر كەی عاشقی!؟
ادامه مطلب