۱۳۸۸ مرداد ۱, پنجشنبه

یا

یا...
یان باران...یان نیشتمان.... یان عه‌شقی بڕینی رێگا...
یا ‌‌حه‌زره‌تی خیابان!
به‌ باڵاما سه‌ر که‌وه‌ درێژ
درێژتر له‌ باڵای ئه‌م دووکه‌ڵی سیگاره‌ به‌ره‌و بن میچی ژوره‌که‌م
یا حه‌زره‌تی په‌نجێره!
بتڵیشێ به‌ هه‌ناسه‌ سه‌ردولکه‌ییه‌کانما
پان
پان
پان وه‌کوو پانایی قه‌بری پاشا کۆنه‌کان
یا حه‌زره‌تی ئوتوبوس!
گرێجه‌نه‌ی ئه‌ژنۆکانم هه‌ڵخولێنه‌
با چی ریخۆڵه‌ مه‌ بئاڵێ له‌ شوسته‌ و پیاسه‌ی
عاشقه پراوپری درۆ و
خه‌تاوخه‌ته‌ مێتروۆکانی مێترو پولیسه‌ سیاسیه‌کان...!

یا حه‌زره‌تی باران!
ساڵه‌هایه‌ له‌م شاره‌دا ره‌ش به‌ په‌نجێره‌ کانمانا هه‌ڵ ئه‌میزێی
تۆ ناردراوی کامه‌ خوای فه‌رامۆش کراوی عه‌شقی
له‌ سه‌ڵییته‌یی شانه‌ کانی ئاوس له‌ زامم دا؟
به‌ره‌و خوار له‌ سه‌رما هه‌وانه‌ی هه‌ڵدڕاوی پێستی سه‌گێکه‌
که‌ شریخه‌یی ترین چرکه‌کانی مردن له‌ دوایین هه‌نگاوی که‌وشێکدا
له‌ جڵقه‌ی باران دا به‌ جه‌ دێڵه‌...

یا حه‌زره‌تی سیاسه‌ت !
باوکت!
له‌کام ریزه‌ سیم خارداری ئۆردوگای کاردا
له‌ عاره‌قه‌و گه‌رمای کام کووره‌ی سووتانی مروڤ دا
له‌ کام له‌ یه‌کترازانی ئه‌تۆم دا له‌ هیرۆشیما و
له‌ قرچه‌ی کام بلۆقی نه‌ماندا له‌ هه‌ڵبجه‌
له‌پڕوزاندنی کام تاڵه‌ ریشی چێگوارا و مامه‌ ریشه‌
له‌ بڕینه‌وه‌ و دورینه‌وه‌ی ناوگه‌ڵی کام خواژنه‌کانی مێژوو دا و

له‌ کام سه‌رۆک کۆمار ئاوس بووی؟




Friday, June 26, 2009 ,17:03

0 بۆچوون:

ارسال یک نظر