ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
شه‌هابه‌دین شێخی كوڕی شێخ شه‌ریف شێخی له بنه‌ماڵه‌ی زانای پایه‌به‌رزی ناوچه‌ی سه‌قز مه‌رحومی شێخ حه‌سه‌ن مه‌ولاناوا ساڵی ١٣٥٤ی هه‌تاوی له سه‌قز دایك بووه.
خوێندنی سه‌ره‌تایی تا پۆلی ٢ی دواناوه‌ندی له سه‌قز ته‌واو كردوه و پاشان له پۆلی ٢ی دواناوه‌ندی به دواوه له دانشسه‌را خوێندویه‌تی و بڕوانامه‌ی دیپلۆمی له‌وێ وه‌رگرتووه. پاش ساڵێك وه‌ك مامۆستای قوتابخانه گوندی وشكێنی مه‌ریوان دیاری كراوه و هه‌مان ساڵیش له زانكۆی عه‌لامه ته‌باته‌بایی له رشته‌ی كۆمه‌ڵناسی وه‌رگیراوه و له دوای ساڵێك به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركی مامۆستایی له ساڵی ١٣٧٦ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ ١٩٩٧ی زایینی به مه‌به‌ستی رۆیشتن بۆ زانكۆ ده‌چێته تاران و پاشان بڕوانامه‌ی لیسانسی كۆمه‌ڵایه‌تی له زانكۆی ناوبراو وه‌رده‌گرێت.
شه‌هاب شێخی چالاكیی كولتووری خۆی له ته‌مه‌نی ١٦ ساڵییه‌وه به نووسینی شێعر و به‌شداری له كۆڕه ئه‌ده‌بیه‌كانی ئه‌و كاتی سه‌قز ده‌ست پێكرد. ناوبراو پاش ماوه‌یه‌ك ده‌ستی كرد به نووسینی وتار و بابه‌تی هه‌مه‌ڕه‌نگ و له پێشدا له بواره‌كانی ئه‌ده‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تی قه‌ڵه‌می لێ ئه‌دا، به‌ڵام دواتر له ته‌مه‌نی ٢٢ ساڵی به دواوه به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاوتر و به شێوه‌ی فه‌رمی وه‌ك رۆژنامه‌وانێك ده‌ستی دایه نووسینی بابه‌ت و هاوكاری له‌گه‌ڵ رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانی ئێران وه‌ك: (عصر آزادگان، شرق، هم میهن، اعتماد، روز آنلاین) و هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی رۆژنامه و گۆڤاره كوردیه‌كانی كوردستان كاری كردوه و وتار و بابه‌تی بڵاو كردوه‌ته‌وه. له بواری پله‌ی رۆژنامه‌وانی ماوه‌یه‌ك به‌رپرسی به‌شی فارسی رۆژنامه‌ی داخراوی ئاشتی بووه و هه‌روه‌ها وه‌ك به‌رپرسی به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی مانگ نامه‌ی (گفتمان ن‌و) كاری كردووه و ماوهێكیش به‌رپرسی به‌شی وتار و بابه‌ته‌كانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژنامه‌ی ئێعتمادی له ئه‌ستۆ بووه.
شه‌هاب شێخی هه‌نووكه خه‌ریكی كۆتایی هێنان به نووسینی تێزهكهیهتی و به زوویی بڕوانامه‌ی فه‌وقه لیسانس له به‌شی(مطالعات زنان)ی زانكۆی ئیسفه‌هان وه‌رده‌گرێ. جگه له‌وش وه‌ك چالاكێكی هه‌ڵسوڕ له بواره‌كانی سیاسی، مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ خه‌ریكی تێكۆشانه.
<span class="fullpost">
وڵامی پرسیاره‌كان:
وێڕای سڵاو و ماندوو نه‌بوون له به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی "ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز" و هه‌روه‌ها بینه‌ران و خوێنه‌رانی ئازیزی ئه‌م ماڵپه‌ڕه، داوای لێبوردنیش ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی وڵام دانه‌وه‌ی ئێوه ئازیزان ئه‌وه‌نده که‌وته دره‌نگ، هۆکه‌شی جیا له هه‌موو گیر‌و گرفتاری نووسین و کاروبار، گرفتی لهبتاپهکهم بوو که هه‌موو زانیاریه‌کانی پاکه‌وه ببوو، بۆیه ناچار بووم بیده‌م به وه‌ستایه‌ك تا چاکی کاته‌وه و پاشان فۆنتی کوردیشم نه‌بوو و هه‌ندێ گرفتی له‌م چه‌شنه، به‌ڵام ئه‌مه ده‌قی وڵامه‌کان، که من له یه‌که‌م که‌سه‌وه تا دوایین كه‌س، و‌ڵامیان ده‌ده‌مه‌وه:
shahla
به‌ڕێز كاك شه‌هاب، ئێوه به چ مه‌به‌ستێك له‌گه‌ڵ رۆژنامه به‌نێوبانگه‌كانی ئێران كار ده‌كه‌ن؟
به‌ڕێز شه‌هلا خان، من له پێش دا بڵێم که له رۆژنامه ۆ گۆڤاره کوردیه‌کانیش دا وتار بڵاو ده‌که‌مه‌وه و کردومه، به‌ڵام هۆی ئه‌وه‌ی که له رۆژنامه به‌ناوبانگه‌کانی ئێران کار ده‌که‌م یان ده‌نوسم ئه‌مانه‌یه: یه‌که‌م: ئێمه له کوردستان رۆژنامه‌و گۆڤارمان که‌مه، زۆر که‌م؛ ئه‌وانه‌یشی که هه‌ن زۆر که‌م به شێوه‌ی پرۆفشناڵ کار ده‌که‌ن که زۆر بۆ من گرینگه. پاشان به داخه‌وه باندو باندبازی و ره‌فێق بازی زۆر زۆره له‌م گۆڤارانه‌دا، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌م رۆژنامانه سه‌ر به هه‌ندێ شوێنی تایبه‌تن، که من حه‌زیان لێ ناکه‌م. زیاتر له‌وه من ماوه‌ی ١٣ ساڵه له تاران دائه‌نیشم و که‌متر له گه‌ڵ ئه‌و دۆستانه پێوه‌ندیم بوه. دووهه‌م: من پێم وایه شێوازی نووسینه‌کانی من رووی ده‌می له خوێنه‌رانی غه‌یره کورده، بۆیه به فارسی نووسین و له رۆژنامه به ناوبانگه‌کاندا شوێن پێیه‌ک بۆ قه‌ڵه‌می خۆ کردنه‌وه و له سه‌ر ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی که ئێمه له گه‌ڵ غه‌یره کورده‌کان هه‌مانه باشتر کاریگه‌ری ده‌بێت.
به‌ردبڕان
له‌گه‌ڵ سڵاو له کاک شه‌هابی به‌رێز، تکایه چالاکیه‌کانی خۆت زیاتر ده‌ربخه، چونكه به‌راستی ئه‌م ناساندنه‌ی كه لێره‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه شتێکی ئه‌وتۆی تیا نه‌بوو که له ناو ئه‌و هه‌موو بلیمه‌ته‌ی شاری سه‌قز ناوی ئێوه ده‌ر بکات، نه‌کا خوا نهخواسه خه‌ڵک وا بزانن به بۆنه‌ی چالاکی سیاسی جه‌نابت بۆ ئه‌م ئیسڵاحات و شتی وا بێت؟ ئه‌گینا زۆر سه‌قزی مان هه‌ن چه‌ندها وتاریان نووسیوه‌و ئه‌ندامی گۆڤاره‌کانن و خه‌ریکی هه‌ڵسووڕان له بواره‌کانی سیاسی و مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤن، من دڵنیام ئێوه کاری زیاترتان کردوه...دڵنیام
به‌ڕێز به‌ردبڕان، نوسیوتانه که سه‌قز بلیمه‌ت و ناوداری زۆر باش تر و ناسراوتر له منی تێدایه. جا کاکه گیان مامۆستایهکامان بوو له ده‌بیرستان دا جارێکیان هه‌ر وه‌کوو ئێستا به هه‌ڵه من ناوێکم له شوێنێك لێ برا بوو و بۆ ماوه‌یه‌ک بانگهێشت کرابوومه شوێنێک، که هاتمه‌وه سه‌ر پۆله‌كه‌م، مامۆستاكه‌م ده‌یگوت: جا شه‌هاب، مرۆڤ ناوی ببێ باشه، ئه‌گه‌ر کرا به باشی ئه‌گه‌ریش نه‌کرا به خراپه، به هه‌ر جۆرێك بوه با ناوی ببێت. ئێستاش به‌رێزم به وته‌ی جه‌نابت ئه‌و هه‌موه ناوی "بلیمه‌ت" هه‌یه، با جارێکیش ناوی"بنیمهت"ێک ببێت خۆ له دیوانی خوا که‌م نابێته‌وه (بنیمهت به مانای بێوڵه‌ت و نه‌کبه‌ت و...). به‌ڵام جیا له‌وه فه‌رمایشه‌که‌ی جه‌نابت درووسه و وایه و من خۆشم به ناودار نازانم، ئه‌وه‌ی که دۆستانی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی سه‌قز بۆ منیان به میوان داناوه، جگه له‌وه‌ی که گه‌وره‌یی خۆیانیان نواندوه و بۆ منیش جێگه‌ی ده‌س خۆشانه و سپاسیان هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێ بڵێم که ئه‌و پرسیاره روو له‌وانه. به‌ڵام هه‌ر لێردا بڵێم من هیچ پێوه‌ندیه‌کی ساختاریی و ئۆرگانیکم له گه‌ڵ هیچ تاقم و گروپ و ده‌سته و حیزب و رێکخراوهێک نیه، ته‌نانه‌ت کوردیه‌کانیش، چ بگات به رێفۆرم خوازان و به تایبه ت ریفۆرم خوازانی کورد! به‌ڵێ من له گه‌ڵ پرۆژه‌ی رێفۆرمخوازی له ئێران‌دا تا ماوه‌یه‌ك لهمهوپێش بووم و کاریشم کردوه و ههزینهشم بۆ داوه و له هه‌مان کاتدا به شه‌هاده‌تی نوسینه‌کانم یه‌کێک ل مۆنتهقیده جیدیهکانیان بووم و هه‌میشه باوه‌ڕم به ره‌خنه بووه و به تایبه‌ت ره‌خنه‌ی "ده‌روون گۆفتمانی". واش نازانم ئه‌م دۆستانه پێناسه‌ێکی وایان له من ببێت و له به‌ر ریفۆرمخواز بوون منیان وه‌ک میوان دانابێت. له‌وه‌ش که داواتان کردوه من خۆم زیاتر بناسێنم ببوره که ناتوانم ئه‌و کاره بکه‌م. شتێکی ئه‌وتۆ نیه بۆ باس کردن که بڵێم له چه‌ن کۆنفرانسی زانستی دا به‌شداریم کردوه، له دامه‌زراندی چه‌ند رێكخراوه‌ی مه‌ده‌نی دا به‌شداریم بووه، له دامه‌زراندی چه‌ند گۆڤار و....، من هه‌ر ئه‌م شه‌هابه‌ددینی شێخیهم که له ڤێبلاگهکهم دا ده‌مبینن. ببوره که‌مم.
كورش
با عرض سلام خدمت شما و عزيزان زحمتكش در سايت سقز. حوزه مطالعات زنان شامل چه مواردی مي‌شود؟ لطفا در مورد گستره فعاليتهای علميتان و همچنين اهداف اجتماعی و عملی اين رشته جالب توضيحاتی بفرماييد؟ پيروز و سربلند باشيد.
به‌ڕێز کورش، موتالعاتی زه‌نان یان خوێنده‌وه‌کانی ژنان، یه‌کێکه له قۆناغه‌كانی زانكۆكان که له دۆنیاش دا تازه‌یه و ره‌نگه ته‌مه‌نی به ٤٠ ساڵ نه‌گات. پێشتر قۆناغگه‌لێک به ناوی کۆمه‌ڵناسی ژنان بوو یان که‌سێک ده‌یتوانی بڕوانامه‌ی دۆکتۆراکه‌ی له سه‌ر بابه‌تێک که پێوه‌ندی به ژنانه‌وه بوو هه‌ڵبگرتایه. پاش چه‌ن ساڵ رشتهێک دانرا به ناوی جێندر ستادی (gender study) واته خوێندنه‌وه‌ی جنسیه‌تی، یان ئه‌و خوێندهوانهی که پێوه‌ندی به روانین له روانگه‌ی جنسیهتهوه هه‌یه. له‌م چه‌ن ساڵه‌ی داوییدا ئه‌م قۆناغه به جیاواز به ناوی خوێندنه‌وه‌کانی ژنان دانراوه که بریتیه له خوێندوه و لێکدانه‌وه‌ی بارودۆخی ژنان له هه‌موو قۆناغه زانستیه‌کان دا وه‌ک: کۆمه‌لناسی، یاسا، رامیاری، ئابوری، گه‌شه سه‌ندن، ئایین، ده‌روون ناسی، تا رادیه‌ک سیکسۆلۆژی (ئه‌مه‌یان له ئێران‌دا زۆر که‌م باسی لێ ده‌کرێت و زۆرتر ده‌یبه‌نه هه‌ر ناو باسی بێهداشته‌وه)، و...، زۆر باس و زانستی دیکه. ده‌بێ ئه‌وه باس که‌م که ئه‌م قۆناغه له خوێندن له هه‌ر وڵاتێک دا هه‌ندێ لایه‌نی لۆکا‌ڵی ده‌بێت که له وڵاتێكی وه‌ک ئێران‌دا ئه‌و لایه‌نه لۆکاڵانه باری ئایینی زۆرتر له‌خۆ ده‌گرێت.
هێژا
سڵاو و رێز، وه‌ك له ژیاننامه‌كه‌ی به‌ڕێزت دا هاتووه ئێوه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی رۆژنامه‌كانی ئێران هاوكاریتان كردووه و وتار و بابهتتان بڵاو كردوه‌ته‌وه. ئایا له‌و بابه‌ت و وتارانه‌دا باسی كێشه‌كانی گه‌لی كوردتان له ئێران كردووه؟ سپاس
به‌رێز هێژا، پرسیوتانه که ئایا من له سه‌ر کورد و سه‌باره‌ت به کورد ده‌نووسم، به‌ڵێ من با تایبه‌ت و ده‌توانم بلێم به ٩٥ له سه‌د له سه‌ر کورد ده‌نووسم، یان ئهوباباتانهی که پێوه‌ندی به کوردوه هه‌یه.
بۆكانی
به‌ڕێز كاك شه‌هاب سڵاوتان لێ بێ. وه‌ك من ئاگادار بم ئێوه یه‌كێك له ئه‌ندامانی كهپمهینی یه‌ك ملوێن واژوون، ئه‌كرێ هه‌ندێك له سه‌ر ئه‌م كامپهینه و ده‌سكه‌وته‌كانی بۆ ژنان بدوێن؟ پێتان وانیه كه ئه‌م كه‌مپه‌ینه نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت؟ له حه‌فتا ملوێن حه‌شیمه‌تی ئێران پاش ئه‌م چه‌ند ساڵه ئێوه بۆ نه‌تانتوانیوه ته‌نها یه‌ك ملوێن واژوو كۆ بكه‌نه‌وه؟
به‌رێز بۆکانی، له پێشدا با ئه‌وه باس بکه‌م که که‌مپه‌ینی یه‌ک میلیۆن واژۆ نه رێکخراوه‌یه نه حیزبه نه هیچکام له‌و چه‌شنه رێکخراوه و ده‌سته و تاقمه که ئێمه تا ئێستا بۆمان بوته ئه‌زموون. که‌مپه‌ین له ساڵی ١٣٨٥ی هه‌تاوی دا به هه‌وڵی هه‌ندێ له رێکخراوه‌کانی ژنان یان باشتره بڵێن ئه‌و که‌سانه‌ی که له بواری ژنان دا چالاک بوون دامه‌زرا. ئه‌وان سه‌ره‌تا له هاوینی ئه‌و ساڵه‌دا کۆبوونه‌وه و به‌و باوه‌ره گه‌شتن که جیا له هه‌موو چه‌شنه چالاکیێک و هه‌ر باوه‌ڕێک که بۆ چالاکی و لابردنی هه‌ڵاواردنه‌کان دژی ژنان هه‌یه، ده‌توانین له سه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌موومان باوه‌ڕمان هه‌یه که لانیکه‌م ئه‌و هه‌ڵاواردنانه‌ی که به زه‌قی له ناو "یاسا'دا هاتوه لای به‌رین، یان هه‌وڵ بده‌ین بۆ لابردنیان. ئه‌و هاوینه من له تاران نه‌بووم و مانگی گه‌لاوێژ که هاتمه‌وه، به‌رگه‌ی که‌مپه‌ینیان دامێ و گوتیان واژۆی ده‌که‌ی؟ دیاره که دهمکردو ئه‌وه‌ش بڵێم که من به‌ر له‌وه‌ش به نوسین یان به‌شداری کردن له کۆنگره‌و سمیناره‌کان و وتووێژ له گه‌ڵ چالاکانی بواری ژنان له رۆژنامه‌کان دا هه‌ر چالاکیم هه‌بوه له بواری ژنان دا. ئه‌م پێشهکهیهم بۆیه نووسی که هه‌م خوێنه‌ران باشتر له گه‌ڵ که‌مپه‌ین ئاشنا بن و هه‌م رێگه بکه‌مه‌وه بۆ وڵامه‌که‌ی جه‌نابتان. که‌مپه‌ین له به‌ر ئه‌و ماهییه‌ته بێ ساختاره‌ی و له به‌ر ئه‌وه‌ی که ناتوانین بلێین کێ ئه‌ندامی که‌مپه‌ینه‌و کێ نیه. چوارچێوه‌یه‌ك که نه سه‌رۆک و نه ژێر ده‌ست و نه مهرئوسی هه‌یه. وا پێناسه ده‌کرێ که هه‌ر که‌س به‌ڵگه‌ی که‌مپه‌ین واژۆ ده‌کات، ئه‌ندامی که‌مپه‌ینه و یان بڵین هه‌ر که‌س که ئاماده ده‌بێت که واژۆ کۆبکاته‌وه وه‌کوو ئه‌ندامی که‌مپه‌ین ئاماژه‌ی پێ ده‌کرێت. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا که‌مپه‌ین سه‌رکه‌وتوه یان نا؟ من بۆ خۆم به‌راوردم ئه‌وه‌یه که سه‌رکه‌وتووه. زۆریش نه‌ک که‌م. به‌ڵێ ئه‌گه‌ر وه‌ک کێبڕکێیه‌کی ته‌نانه‌ت ماڕاتۆنیش بڕوانین که‌مپه‌ین ئه‌وه ٣ ساڵی به سه‌ردا چوو و ١ میلیۆن واژۆ له ٧٠ میلیۆن جه‌ماوه‌ری ئێرانی بۆ کۆ نه‌بوه‌وه، ده‌بێ بڵێم به‌ڵێ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوه، به‌ڵام که‌مپه‌ین زیاتر له وه‌ی په‌له‌ی بێت بۆ ئه‌وه‌ی که یه‌ک ملیلیۆن واژۆ کۆ بکاته‌وه، بیر له ره‌وشی نوێی خۆی ده‌کاته‌وه که هه‌مان زانیاری به‌خشی روبه‌ڕوو (آگاهی بخشی چهره به چهره) له نێو کۆمه‌لگادایه. به‌رله‌مه‌ش ده‌بێ بڵیم که ئه‌وه‌ی که له درێژه‌ی ٣ ساڵ دا یه‌ك میلیۆن که‌س له ئێران دا ئاماده نه‌بوون که به‌ڵگه‌ی که‌مپه‌ین واژۆ بکه‌ن پێش له‌وه‌ی ره‌خنه بێ له توانای که‌مپه‌ین، ره‌خنه‌یه له هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له ئێران‌دا به هه‌موو داموده‌زگایه‌که‌وه که له ده‌ستیاندایه بانگه‌وازی رۆشنبیری بۆ خۆیان ده‌که‌ن و که‌چی تا ئێستا یه‌ك میلیۆن له‌وانه ئاماده نه‌بوون که به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک که داوای ئه‌وه ده‌کات ژن و پیاو له یاسادا لانیکه‌م به‌رابه‌ر بن واژۆ بکه‌ن. به واتایه‌كی دیكه من و جه‌نابت باوه‌ڕ ده‌که‌ین که له ئێران‌دا که‌متر له یه‌ك میلیۆن که‌س ئیدعای رۆشنبیری هه‌یه؟! که‌مپه‌ین به‌م هۆیانه‌وه که ده‌ڵێم سه‌رکه‌وتوه: یه‌كه‌م: گشتگیر کردنی گوتاری به‌رابه‌ری خوازی نه‌ک ته‌نیا له بواری ژنان دا به‌ڵکوو له بواره‌کانی دیكه‌شدا. دووهه‌م: دامه‌زراندنی ره‌وشێکی نوێ له بزوتنه‌وه مه‌ده‌نیه‌کان دا، نه ته‌نیا له ئێران‌دا به‌ڵکوو له دونیادا، چونکه ئه‌مه قسه‌ی رێكخراوی "دۆبوار" بوو که له زمانی ژۆلیا کریستواوه ده‌یگێرمه‌وه: "ئێمه ئه‌م خه‌ڵاته بۆیه پێشکه‌شی که‌مپه‌ینی یه‌ک میلیۆن واژۆ ده‌که‌ین که ره‌وشێکی نوێیان له خه‌باتی مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها مێتۆدێکی نوێیان له شاره‌زا کردنه‌وه‌ی مرۆڤ دا بۆ ناسینی مافه‌کانیان گرتوه‌ته پێش".
سێهه‌م: گوتاری به‌رابه‌ری خوازی که‌مپه‌ین ئه‌گه‌رچێ گوتارێکی مه‌ده‌نیه، به‌ڵام له کۆمڵگاێکی وه‌ک ئێران‌دا که سیاسه‌ت تا بێخی ئێسقانی مرۆڤیش رۆ چوه، توانیویه‌تی که جێگه‌ی خۆی له ناو هه‌موو گوتاره‌کانی سیاسی ئێستای ئێران‌دا بکاته‌وه. تا ئه‌و رادیه‌ی که ئاگادارن و دهبیبنن له درۆشمی سیاسی و مه‌ده‌نی پاڵێوراوه‌کانی هه‌ڵبژرادنه‌کانی خولی ده‌هه‌می ئێران‌دا سهركیترین دروشمه‌کان درۆشمگهلێک بوون که ئاسۆی برانبه‌ری خوازیان ده‌پێکا.
ره‌خنه‌گر
به‌ڕێز كاك شه‌هاب، تا ئه‌و شوێنه‌ی من ئاگادار بم ئێوه پێشتر کاری شیعریشتان ده‌کرد و له‌گه‌ڵ ره‌زا شه‌جیعی و ره‌زا عه‌لیپوور و مه‌نسوور ته‌یفووری و ئه‌واندا ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیتان دانا و هه‌وڵی تازه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی کوردیتان ده‌دا. ئایا ئێسته‌ش هه‌ر شاعیرن و نه‌زه‌رتان ده‌رباره‌ی شێعری که‌سانێک وه‌ک ره‌زا عه‌لیپوور و حه‌مه‌ساڵح سووزه‌نی و شاعیرانی سه‌قز چییه؟
به‌ڕێز ره‌خنه‌گر، به‌ڵێ من شاعرم و ئه‌گه‌ر ورد ببنه‌وه من هه‌میشه له هه‌ر پێناسه‌یه‌ک که له خۆمی بکه‌م و هه‌ر پڕۆفایلێک که له خۆمی پڕ بکه‌مه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێوه‌ندیداریش نه‌بێ، به‌ڵام دیسان ده‌نووسم شاعر، چوونکه له پێناسه‌ی خۆمدا وا ده‌زانم یه‌که‌م پێناسه‌م و دوایین پێناسه‌م شاعر بوونمه. به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ده‌رباره‌ی ئه‌نجومه‌نی په‌یڤ پرسیبووتان، به‌ڵی وابوو ئێمه له گه‌ڵ ئه‌و چه‌ن دۆسته که فه‌رمووتان ئه‌وکات هه‌ستمان به‌وه کرد که پێویست به دانانی گرۆپێکی ناسراو هه‌یه که له سه‌ر هه‌وڵی تازه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی کوردی به تایبه‌ت له ناوچه‌ی خۆماندا به راشکاوی تێبکۆشێن. هه‌ر چه‌ن ئه‌و باسه له نێوانماندا بوو به‌ڵام له کاتی دانانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه دا من له تاران بووم و وه‌کوو هاوکار له گه‌ڵیان بووم و له ساڵی ٨١ یان ٨٢ بوو وابزانم که من جیابووموه. سه‌باره‌ت به به‌شی دیکه‌ی پرسیاره‌که‌تان ده‌بێ بڵیم، ره‌وتێکی پرۆفشناڵ نیه که له وتووێژێکی وا کورت دا سه‌باره‌ت به شێعری ئه‌و شاعێره به‌ڕێزانه بۆچوونی خۆم ده‌ربڕم. ده‌توانم هه‌ر ئه‌وه بڵیم که ئه‌و دۆستانه که ناوتان بردوون شاعێرگهلێکی زۆر باشی شاره‌که‌مانن و ئه‌ركی زۆریشیان له بواری ئه‌ده‌بی ئێستای کورده‌واریدا، به تایبه‌ت له بواری شێعردا کێشاوه. ئه‌وه‌ش زیاد ده‌که‌م که من گه‌رچی ره‌نگه ره‌خنه‌م هه‌بێ له سه‌ر شێعری کاک ره‌زا و کاک حه‌مه ساڵه، به‌ڵام زۆر له شێعره‌کانیان چێژم بردوه و شێعری جوانم لێ خوێندونه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت بوو و رێکه‌وت حه‌تمه‌ن به جیاواز ده‌نووسم.
رووش
سڵاو و رێز بۆ کاکه شه‌هابی ئازیز. ئایا له گه‌ڵ مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س په‌یوه‌ندیتان هه‌یه؟ ئایا ناوبراو له وه‌رگێڕانی شێعره‌کانی له لایه‌ن به‌ڕێزت ئاگاداره؟
به‌ڕێز رووش، من ته‌نیا یه‌ک دوو جار به فه‌رمی کاک شێرکۆم دیوه و پێوه‌ندیه‌کی وام له گه‌ڵیان نیه. واش نازانم ئاگاداری ئه‌و وه‌رگێرانانه‌ی من بێت له شێعره کانیان.
يك دوست
در تمام نوشتههايتان هر وقت از واژه كرد استفاده مي‌كنيد انرا بصورت كورد مينويسيد. دلیل اين تعمد شما را ميخواهم بدانم؟
به‌ڕێز "یک دوست"، هۆی ئه‌وه که من کورد به "کورد" ده‌نووسم و نه‌ک به "کرد" له به‌ر ئه‌وه‌یه که وابزانم ناوی تایبه‌ت (اسم خاص) نه ته‌رجومه ده‌کرێته‌وه نه ده‌گۆردرێت، بۆیه واده‌زانم "کرد" به عه‌ره‌بی کراوی "کورده"، چوونکه عه‌ره‌ب "زهممهیان" هه‌یه که وه‌ک واوی کورت که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن. به‌ڵام کوردی "ئێعراب به حروفه" که وایه "کورد" دروس تره. پاشان که تۆ له فارسی دا ده‌نووسی"کرد" نازانی مه‌به‌ستت" کرده‌وه (فێعل)ه یان مه‌به‌ستت وشه‌ی "کورد" واته نه‌ته‌وه‌ی کورد.
دوست عزیز دلیل این که من "کورد" را به این شكل می‌نویسم به این خاطر است که اولا: کورد اسم خاص است و اسم خاص را، نه می‌توان ترجمه کرد و نه می‌توان تغییر عنوان داد. بنابراین من گمان می کنم نوشتن کورد به شکل"کرد" معرب این واژه می باشد زیرا که عرب ها از اِعراب برای صدای حروف به‌ره می‌گیرند، اما زبان کوردی از نظر نوشتاری (اِعراب به حروف) است و اِعراب آن توسط حروف نگاشته می شود. از سوی دیگر شما وقتی در یک متن فارسی کلمه ی "کرد" را می‌بینید باید بگردید دنبال معنی آن که آیا منظور (فعل) کرد است یا نه منظور اسم یک ملت است به نام "کورد"، با نوشتن درست کلمه‌ی کورد از این اشتباه جلوگیری می‌شود و نیز یک مقداری هم دوست دارم مخاطبانم با املا و گاه تلفظهای برخی کلمات در زبان خودم آشنا گردند و بدانند که به وبلاگ و نوشته‌ی یک کورد مراجعه کردهاند.
بۆکان موکری
ده‌م باش خه‌باتکارانی هه‌واڵنێریی سه‌قز ئازیز: تێبینی من ئه‌ونده‌یه که هه‌ر له‌و سه‌قزه‌ی دراوسێمان که‌سانێکی چالاک و خاوه‌ن به‌رهه‌م زۆرن و چالاکییه‌کانیان زۆر له‌م چه‌شنه کارانه‌ی به‌ڕێز شێخی شوێن دانهرترن، هیوادارم کاک شه‌هاب زیاتر هه‌وڵ بدات و خۆێ پێ بگه‌یه‌نێت. رێز و حورمه‌تم بۆ رێزدار شه‌هاب و ستافی چالاکی هه‌واڵنێریی سه‌قز
به‌ڕێز بۆکان موکری، به‌ڕێز بیت.
حه‌سه‌ن ئه‌مینی
سڵاو به‌رێزکاک شه‌هاب به‌رێزتان له بواری وه‌رگێڕانی شێعریدا وه‌ک یه‌که‌م به‌رهه‌مه‌کانت شێعری سه‌ی عه‌لی ساڵحی نامه‌کانی ریرات بڵاو کرده‌وه هه‌رر له‌و بواره‌دا کاری دیکه‌ت بۆ نه‌کردوه؟ پرسیارێکی دیکه‌یشم ئه‌وه‌یه چه‌نده به‌رهه‌مه کوردیه‌کانت (وه‌ک شێعر) وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی؟ ده‌وری ئه‌نجومه‌نه‌کانی ئه‌وکات وه‌ک ئه‌زموونی خۆت له په‌روه‌رده کردنی قه‌ڵه‌می به توانا‌و خوێنه‌ری وشیار چۆن ده‌بینی؟
به‌رێز کاک حه‌سه‌ن، وه‌ڵا راستیه‌که‌ی ده‌بێ بڵیم من به له روودامانهوه مرڤێکی تهمهڵلم. واته راستیه‌که‌ی کار زۆر ئه‌که‌م به‌ڵام له بڵاو کردنه‌وه و شوێن گرتنیاندا که‌مێک که‌م ته‌رخه‌می ده‌که‌م. من ئه‌گه‌ر هه‌ر ئێستا کۆی بکه‌مه‌وه ئه‌وه‌ی که ئامادیه ره‌نگه به‌شی ٢ کتێب به‌رهه‌می وه‌رگێرانم ببێت، له فارسیه‌وه بۆ کوردی و هه‌روه‌ها هه‌ر ئێستا خه‌ریکی ئاماده کردنی ٢ دیوانی شێعر، له شێعره‌کانی کاک ره‌فێق سابیر و کاک شێرکۆ، که له کوردیه‌وه کردومن به فارسی. ئه‌م به فارسی وه‌رگێڕانه ره‌نگه بگات به پیشانگای کتێبی ساڵی داهاتوو (هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر تا ساڵێکی دی زۆر شت روو نه‌دات)، رۆمانێکی کوردیشم کردوه به فارسی و خه‌ریکی ئێدیت و ئه‌و شتانهیم. له وڵامی پرسیاری دوههمیشدا ده‌بێ بڵێم: ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌کان و کۆڕه‌کان وه‌ک ئه‌و کاته‌ی که من له ١٦ و ١٧ ساڵه‌یی دا هاتمه ناویانه‌وه کاراو کارامه بن، ده‌توانن رۆڵێکی گرنگیان بێت، لانیکه‌م له رێگه دۆزینه‌وه‌و هه‌روه‌ها ئاشنا بوون له گه‌ڵ ئه‌ده‌بی کوردی یان قوتابخانه ئه‌ده‌بیه‌کاندا. من خۆم له‌و ته‌مه‌ندا كه‌ڵكی زۆرم له‌و كۆڕانه وه‌رگرتوه. به بڕوای من گه‌ر گه‌نجه‌کان له سه‌رتای ده‌س پێکردن به کاری ئه‌ده‌بی دا سه‌ری ئه‌و شوێنانه بده‌ن زۆر به که‌ڵک ده‌بێ بۆیان.
ناسیونالیست
كاك شه‌هاب بۆچی ئێوه به زمانی كوردی وتار بڵاو ناكه‌نه‌وه؟ زمانی فارسی وتارنووس و بابه‌ت نووسی زۆره و به بڕوای من ئه‌ركی ئێوه ئه‌وه‌یه واز له نووسین به زمانی نهتهوهێكی دیكه بینن و به زمانی نه‌ته‌وه‌ی خۆتان بابه‌ت و وتار بنووسن.
به‌ڕێز ناسیونالیست، وا بزانم ئه‌و وڵامه‌ی که بۆ "شه‌هلا خان"م نووسی وڵامی پرسیاره‌که‌ی ئێوه‌ش بێت. ئه‌وه‌ش زیاده بکه‌م که من وتاریشم به زمانی کوردی هه‌یه به‌ڵام راسته نه‌ک به قه‌د فارسی. له نوسین دا ده‌ڵێن تۆ ده‌بێ له به‌رچاو بگری که "گرۆپی ئامانجه‌كه‌ت" بۆ خوێندنه‌وه، کێیه؟ که من شیم کرده‌وه من بۆ ئه‌وه ده‌نووسم که فارسه‌کان له مه‌به‌سته‌کانی خۆمان تێ گه‌یه‌نم، چونكه نووسینه‌کانی من ره‌نگه سه‌باره‌ت به‌و شتانه بێت که من و جه‌نابت پێوه‌ی ژیاوین. له دواییش دا ئه‌و بیركردنه‌وه زۆر دروست نیه، چونكه ئه‌گه‌ر به‌و روانینه بێت کوردیش نووسه‌ری که‌م نیه، جا که وایه با نه‌نووسین.
عثمان قادرى
سڵاو شه‌هاب گیان زۆر بیری خۆت و شێعرهكانیشتم كردوه، هیوادارم سه‌ركه‌وتوو بیت و یادی دانشسه‌را به خێر
عوسمانی ئازیز منیش زۆر خۆشحاڵ بووم که لێرده چاوم به ناوت که‌وت و سپاست ده‌که‌م. شك مه‌که که منیش گه‌رچی لێتان دوورم به‌ڵام دڵم له لاتانه و هه‌ر خۆشه‌ویستیتان له دڵم دایه. هاوڕێی به‌ڕێزم هه‌ر لێره‌شه‌وه سڵاوی خۆت و هه‌موو هاوڕێیانی دانشسه‌را ده‌گه‌ێنم. هه‌ر کامیانت دی چاویان ماچ ده‌که‌م و بیرتان ده‌که‌م. به وته‌ی گۆرانیکه‌ی عه‌دنان که‌ریم: هه‌موو شه‌وێ کۆتری دڵم باڵ ئه‌گرێت و روو له ئێوه و روو له شه‌وقی ناو کۆڵان و.....ده‌كات، بیرتان ئه‌که‌م.... بیرتان ئه‌که‌م...
زانیار ایزدپناه
به‌ڕێز و خۆشه‌ویست، دۆستی دێرین، کاک شه‌هاب خۆشه‌ویست، پرسیارێکی تایبه‌تم نییه، به‌س پێم خۆش بوو له‌م رێگه‌وه داوای سه‌رکه‌وتن و سهرفهرازیتان بۆ بكه‌م. هیوادارم هه‌موو کات ماندو نه‌ناس و سه‌ركه‌وتوو بن.
کاک زانیاری خۆشه‌ویست و ئازیزم، بڕوات بێ به بینی ناوت زۆر دڵم گه‌شاوه‌و چاوم رۆشن بوه‌وه. زۆر سپاس بۆ خۆشه‌ویستیت و زۆریش سڵاوی له خۆت و بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزت ده‌که‌م. هیوای منیش هیوای سه‌رکه‌وتنی خۆت و بنه‌ماڵه‌که‌ت و هیوا هاوبه‌شه‌کانی هه‌موومانه.
سه‌ڵته‌نه نادری
سڵاو و رێز بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز. ئێوه ماوه‌ێكه خۆتان وه‌ك خه‌باتكارێكی بواری مافه‌كانی ژنان پێناسه ده‌كه‌ن و به وته‌ی خۆتان بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه زه‌وت كراوه‌كانی ژنان خه‌بات ده‌كه‌ن. ئه‌كرێ پێمان بڵێن ئه‌م مافانه چین كه ئێوه بۆ به‌ده‌ست هێنانیان خه‌بات ده‌كه‌ن؟ كێ و له چ شوێنێك ژنان ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیه‌یان به ئێوه داوه كه بۆ مافه‌كانیان تێ بكۆشن؟ پێتان وانیه كه زۆربه‌ی ژنان و كچان هیچ كێشهێكیان نیه و به خۆشی و ته‌بایی له نێو بنه‌ماڵه‌كانیان دا ده‌ژین و هیچ پێویستیه‌كیان به‌و رێبازه نیه كه ئێوه گرتووتانه‌ته پێش و داكۆكیان لێ ده‌كه‌ن؟ گه‌لێك سپاس
به‌ڕێز سه‌ڵته‌نه خان، من نه ترسێک و وههمێکم هه‌یه که خۆم به خه‌بات کار له بواری مافه زه‌وت کراوه‌کانی ژنان دا بناسێنم و نه فارس گوته‌نی ئیدعاێکم هه‌یه له‌م بواره‌دا. له هیچ شوێنێک دا قیراندوومه که من فمینیستم. ئه‌گه‌ر سه‌ری ڤێبلاگهکهی منتان دابێ له‌و گۆشه‌دا باسێکی کورتم نوسیوه. که من نه ده‌توانم که بڵیم وه‌ک ژنێک ده‌توانم هه‌موو ئێش و ئازاره‌کانی ژنان هه‌ست پێ بکه‌م، نه ده‌ش توانم وه‌ک مرۆڤێک که باوه‌ڕی به یه‌کسانی و به‌رانبه‌ری خوازی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و زولم و ههڵاوردانانهی که رووبه‌ڕووی ژنان ده‌بێته‌وه بێده‌نگ بم. له‌وه‌ش که رۆح و هه‌ست و ناوشیارم پڕه له پیاوسالاری و باوک سالاری هیچ شاردنهوهێکم نیه، چوونکه کۆمه‌ڵناسی پێمان ده‌ڵێ که ئێمه هه‌موومان به یه‌ک سیستم "جامعه پذیر" ده‌بین. واته هه‌موومان یه‌ک جۆره ته‌با و نورم و ناته‌با چووته هه‌ست و نه‌ستمانه‌وه. بۆیه که ره‌وتێکی "خودآگاهی" دهردمهندانهی ده‌وێ که بتوانێ له هه‌موو ئه‌و بایه‌خ و نۆرم و ته‌با و ناته‌بایانه خۆت بینیته ده‌ره‌وه. بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ ڕاشکاوانه بڵێم که نه ته‌نیا پیاوان به‌ڵکوو ژنانیش گه‌رچی خۆیان ژنیش بن به‌ڵام ئه‌وانیش پێویستیان به ئاگا بوونه‌وه‌و شاره‌زابوون هه‌یه سه‌باره‌ت به خۆیان و مافه‌کانیان. ئه‌وه‌ێ که پرسیوتانه ئه‌و مافانه چین؟ به داخه‌وه‌م که ئێوه خۆتان وه‌ک ژنێک ده‌ناسێن و هێشتا نازانن چ ماف گه‌لێکتان له ژیانێک به درێژه‌ی مێژۆێکی ٣٠٠٠ ساڵه لێ زه‌وت کراوه. یه‌که‌م ماف هه‌ر ئه‌م مافه‌یه، واته مافی زانین و وشیار بوونه‌وه، سه‌باره‌ت به‌و مافانه که له ژنان زه‌وت کراوه. مافی چاره‌نووسی تاکه که‌سی، مافی ئیراده به سه‌ر جه‌سته‌دا، مافی زانین، مافی ئازادی ده‌ربڕینی هه‌ست و نووسین و ئاشکرا کردنی ژنایه‌تی. مافی ژنان له بواره جنسیهکاندا و... تا درێژه‌ی زه‌مان ده‌توانین بنووسین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له که‌مپه‌ینی یه‌ک ملیۆن واژۆ دا له سه‌ری ده‌رۆێن هه‌روه‌ها که له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌و خوێنه‌ری پێشوودا به وردی باسم له سه‌ر کرد هه‌ندێ ماده و یاسای مه‌ده‌نی ئێرانه که به راشکاوی دژ به ژنانه. بۆیه وه‌کوو لانی که‌می داواکاریه‌کان ناسراوه؛ که ده‌بێ له یاسادا لابرێت و واته یاسا نابێ ئاوا به راشکاوی هه‌ڵاواردان دژ به ژنان به فه‌رمی بناسێت. ئه‌و مافانه‌ی که له یاسادا هاتوون له ١٠ به‌شی سه‌ره‌کی دان وه‌ک: ١ـ پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش، به تایبه‌ت ته‌مه‌نی شووکردنی کچان که له یاسادا ٩ ساڵ دیاری كراوه و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك ستی دیكه كه به شوو کردن ژنان تووشی ده‌بن، وه‌ک: ئیزنی شووکردن، ماره‌یی، سه‌رۆکایه‌تی و سه‌روه‌ری بنه‌ماڵه، نه‌فه‌قه، شوێنی ژیان، ئیزنی چوونه ده‌ره‌وه له وڵات و......، ٢ـ ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه، ٣ـ سه‌رپه‌ره‌شتی منداڵ، ٤ـ چه‌ن ژنی، ٥ـ ته‌مه‌نی سزادانی ژنان، ٦ـ ئیزنی به ته‌به‌عه بوون بۆ منداڵ که له لایه‌ن ژنه‌وه وه‌رناگیردرێ،٧ـ دیه، ٨ـ میرات، ٩ـ شاهیدی دان، ١٠ـ كۆمه‌ڵێك یاسای دیكه وه‌ک: (به‌ردباران، جلوبه‌رگی زۆره‌ملی، مافی خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆک کۆماری...). سه‌باره‌ت به‌وه که فه‌رمووتانه کێ و له چ شوێنێک ژنان ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیان داوه بهمن؟ ده‌بێ بپرسم من له کوێ و له چ شوێنێک وتوومه که من نوێنه‌ری ژنانم؟ پاشان به قوربان مه‌گه‌ر که‌سێک که له‌بواری پاراستنی مافه‌کانی کرێکاران دا، یان خوێندکاران دا، یان به گشتی له بواری پاراستنی مافی مرۆڤ دا خه‌بات ده‌کات یان ده‌نووسێ یان هه‌ر چالاكیێکی تر ده‌کات ده‌بێ بێت له جه‌نابت ئیزن وه‌ربگرێت؟ یان ده‌بێ له هه‌ڵبژاردنێک دا سه‌رکه‌وێت وه‌ک نوێنه‌ر؟ من نووسه‌رم و ده‌نووسم، له نووسینه‌کانیشم دا بیر و بڕواکانی خۆم ده‌نووسم. جه‌نابیشت وا دیاره باش یه‌ک ده‌ناسین و دیاریشه به‌م هه‌موه دژ به "ژن"یه‌ته که له هه‌ست و نووسینه‌کانتدا هه‌یه، له‌وه ناچێت که ژن بیت و زۆریش ناڕاحه‌تی له‌و گۆڕانکاریانه که دژ به پیاوسالاری له رووداندایه، وا نیه؟ با ئه‌مه‌ش بۆ خۆێنه‌رانی ئازیز روون که‌مه‌وه، من هه‌میشه وتوومه که پێش له هه‌ر شتێک من "ئومانیست"م، واته بروام به مرۆڤ هه‌یه، فمینیست بوونی من ره‌گه‌کانی له ئومانیست بوونم دا سه‌وز بووه. گه‌ر من و ئێوه بڕوامان به‌وه بێت که مرۆڤ به‌رانبه‌رن هه‌روه‌ها بڕوامان به عه‌قڵ و ئاوه‌ز(راسیونالیسم) ببێت، چۆن ده‌توانین که له خۆمان نه‌پرسین که بۆ نیوه‌ی کۆمه‌لگای مرۆڤایه‌تی ده‌بێت له به‌شێکی هه‌ره زۆری مافه‌کانی بێ به‌ش بێت! بۆ ده‌بێ ئه‌و مافانه‌ی که من هه‌مه ژنه‌که‌م، خوشکه‌که‌م، ده‌سگیرانه‌که‌م، هاوپۆلی زانكۆکهم، هاوکاره‌که‌م نه‌یبێت؟ ئه‌وه چ رۆشنبیری و مرۆڤ خوازی یه‌کسانی خوازی و ئازادیخوازیه که ته‌نیا ده‌بێ له رێگا‌و ئاسۆ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی منی پیاو دا بێت؟ بۆیه دووپاتی ده‌که‌مه‌وه که فمینیست بوونی من له رێگای ئومانیست بوونهمهویه و له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌شم که ئومانیست له رۆژئاواش دا خوێندهنهوهێکی پیاوانه‌ی لێ کراوه. له‌و ئومانیسته ش دا مرۆڤ ته‌نیا به پیاو مانا کراوه‌ته‌وه و له به‌ر ئه‌وه ئومانیسم به پڕۆژه‌یه‌کی ناته‌واو ده‌زانم، تاکوو نه‌توانێ مافه‌کانی ژنان راس بکاته‌وه.
زامدار
كاك شه‌هاب ئێوه به داخه‌وه رۆژ له دوای رۆژ زیاتر خۆتان له گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌تان دوور ده‌خه‌نه‌وه و زیاتر له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست واته نه‌ته‌وه‌ی فارس هه‌نگاو ده‌نێن تا بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد! بۆچی ئه‌م هه‌وڵ و ته‌قه‌لا بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆتان ناخه‌نه گه‌ڕ؟ بۆچی ئه‌و كاته‌ی كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌وان ته‌رخانی ده‌كه‌ن بۆ كێشه‌كانی كوردی ته‌رخان ناكه‌ن؟
به‌ڕێز زامدار، وا دیاره که جه‌نابت من ناناسی. به‌ختیار عه‌لی له وڵامی حه‌مه فه‌ریق حه‌سه‌ن دا که ره‌خنه‌یه‌کی له سه‌ر کتێبی"مه‌رگی تاقانه‌ی دووه‌م" نووسی بوو، وتی: دڵنیام که "مه‌رگی تاقانه‌ی دووه‌م"ت نه‌خوێندوه‌ته‌وه. منیش ته‌نیا ده‌توانم بڵێم که جه‌نابت دڵنیام که من ناناسن و ته‌نانه‌ت یه‌ک وتاریشت یان یه‌ک شێعریشت له من نهخوێندوهته به‌رێزم. ده‌کرێ بڵێی کامه وتاری من کامه چالاکی من؟ کامه کۆر و سمینار و ...که من به‌شداریم تێدا کردوه له خزمه‌ت نهتهوهکمدا نه‌بوه؟ هه‌ر وه‌ک له وڵامی پرسیاری یه‌که‌م دا نووسیومه من تا ئێستا ئه‌وه‌ی نووسیومه یان راسته‌وخۆ له سه‌ر کورد بوه یان له سه‌ر ئه‌و باباتانه‌ی که پێوه‌ندیان به کوردوه هه‌بوه. من له سه‌ر کوردستانی باکوور، باشوور، رۆژئاوا، کوردستانی خۆمان، که‌رکووک و زۆر شتی تر بابه‌تم نووسیوه، له هه‌موو رۆژنامه و ماڵپه‌ڕه به‌ناوبانگه‌کانی فارسی و کوردی دا له گه‌ڵ هه‌موو تلویزیۆن و کاناڵه به‌ناوبانه‌گه‌کانی کورد و ره‌نه‌گه هه‌ندێ له فارسیهکانیشدا. له هه‌موو نووسینه‌کانیشم دا تا ئه‌و شوێنه‌ی که له یاساکانی ئێران‌دا ئیمکانی هه‌یه و بووه، له مافه ره‌واکانی کورد داکۆکیم کردوه. به‌ڕێزم من وه‌ک له وڵامی ئه‌و دۆسته‌ی پێشوودا باسم کرد له‌و جۆره مرۆڤانه نیم که دانیشم بنووسم که چیم کردوه، ئه‌وه‌ی کردوومه نه منه‌ته و نه به که‌ڵکیش دێ، ره‌نگه زۆریش که‌م بێت. به‌ڵام ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ر شانم بووه‌و ته‌نیا له‌و ئاسۆدا تێده‌کۆشم.
شادی
سڵاو كاكه شه‌هاب. ئه‌كرێ بۆمان روون بكه‌نه‌وه كه نێوه‌رۆكی سه‌ره‌كی بابه‌ت و وتاره‌كانتان كه تا ئێستا له رۆژنامه‌كانی ئێران دا بڵاو بوه‌ته‌وه چی بوون و ئایا ئێوه له وتارهكانتاندا كێشه‌ی كورد له ئێرانتان هێناوه‌ته به‌ر باس؟ مه‌منوون
به‌ڕێز شادی خان، به داخه‌وه ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره ئه‌مه ده‌ڵیم که نه‌خێر ناکرێت. یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌ز له خۆ هه‌ڵکێشان ناکه‌م. دووهه‌م من لانیکه‌م زیاتر له ١٠ساڵه له‌م بواره دا ده‌نووسم. ئێستا چۆن نێوه‌رۆکی ئه‌م هه‌مووه وتاره باس که‌م. به‌ڵام به گشتی وڵامی پرسیاری سه‌ره‌وه ره‌نگه وڵامی جه‌نابیشت بێ، من نێوه‌رۆکی زۆربه‌ی وتاره‌کانم له سه‌ر کورد و ژنانه و ئه‌و کێشانه‌ی که پێوه‌ندیان به‌م دوو باباته‌وه هه‌یه. له پاره‌که‌وه تا ئێستا ئه‌وه‌ی که به راشکاوی و ئاشکرا به ناوی خۆمه‌وه، نووسیومه له ڤێبلاگهکهم دا که له کۆتایی وڵامه‌کانم دا ئادره‌سه‌که‌ی داده‌نێم دامناوه، ده‌توانن بیخوێننه‌وه. یان له ئارشیڤی رۆژنامه‌ی ئاشتی دا، یان گۆفتمانی نوێ یان له شه‌رق و... ئه‌مانه‌دا. یان له ئینتێرنێت دا ناوی من به کوردی و فارسی سێرچ بکه‌ن ره‌نگه هه‌ندێکی بکرێ به ده‌س بێنن.
كه‌ژاڵ
آقای شیخی سلام و خسته نباشید. آیا بعد از فارغ التحصیل شدن میخواهید به سقز برگردید یا همچنان در غربت میمانید؟
به‌ڕێز که‌ژال خان، ره‌نگه من نه‌فرینێکی کوردیم لێ کرابێ که ده‌ڵێن: "به‌ولاتر ئیشه‌ڵڵا"... چوونکه به‌داخه‌وه حه‌ز ده‌که‌م ئه‌گه‌ر فه‌وقه لیسانسهکهم(ماستره‌که‌م) ته‌واو کرد بۆ دۆکتۆرا بهولاتردا برۆم. وادیاره غه‌ریبی به‌شمه.
نامۆ
سڵاو و رێزم هه‌یه بۆ کاک شه‌هاب و ماندوو نه‌بوونی بۆ به‌ڕێزتان. چه‌ند پرسیارم هه‌یه:
1ـ ئایا له دینی ئیسلام مافی ژن و پیاو یه‌کسانه؟
2ـ ئایا هۆی سه‌ره‌کی پێشێل کردنی مافی ژنان یاسایه یا کو‌لتوور؟
3ـ ئایا ستراتیژی یه‌ک میلیون واژوو ده‌توانێ ئامانجه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ژنان ده‌سته‌به‌ر بکات؟ که‌مپه‌ین به دوای چیدایه و به هیوایه به چ ئامانجێک بگات؟ ده‌ست خۆش و بژیت
به‌ڕێز نامۆ، ١ـ سه‌باره‌ت به ئایین که قسه ده‌که‌ین ده‌بێ له به‌رچاو بگرین له کام روانگه‌وه تماشا ده‌که‌ین؟ ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی ناوه‌وه‌ی ئایین (درون دینی) واته له روانگه‌ی باوه‌ڕدار به دین بڕوانین ده‌توانم بڵیم که به ڕێژه‌یه‌كی(نسبی) گه‌ر بڕوانین ئایینی ئیسلام (واته خودی ئایینی ئیسلام نه‌ک کۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌کان یان حکومه‌ته ئیسلامیه‌کان یان له به‌رانبه‌ردا نه‌ک وڵاته مه‌سیحیه‌کان، به‌ڵکوو ئایینی مه‌سیح یان یه‌هوود) به رێژه‌ی دیکه‌ی ئایینه‌کان جیا له باری سزا دانه‌وه، له زۆربه‌ی بواره‌کانی تردا له دیکه‌ی ئایینه یه‌کتا په‌ره‌سته‌کان زۆرتر مافی ژنانی پاراستوه، به‌ڵام به داخه‌وه مافه‌کان به‌رابه‌ر نییه. هه‌رچه‌ن مۆتهکهلمینی ( زانایانی زانستی که‌لام) ئایینی ئیسلام زۆر له سه‌ر مانای"یه‌کسانی" و "به‌رانبه‌ری" و "له یه‌ک چوون" ده‌ڕۆن و به‌ڵگه‌و بیانوو زۆر ده‌هێنه‌وه، به‌ڵام من ده‌ڵیم که یه‌کسان و به‌رانبه‌ر نیه. چوونکه ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان که مه‌رجی یه‌کسانی ئه‌وه نیه که مافه‌کان له یه‌ک بچن به‌ڵکوو ئه‌وه‌یه که یه‌ک بگرنه‌وه، ئه‌مه باسێکی دوور و درێژه، به‌ڵام گه‌ر ده‌ته‌وێ به وڵامێکی یه‌ک لایه‌نه له منه‌وه بگه‌یت نه‌خێر یه‌کسان نین. ٢ـ هه‌ر وه‌ک پرسیاری یه‌که‌م ئه‌م پرسیاره‌ی تریشت زۆر وڵامی دوور و درێژی ده‌وێت و کورد وته‌نی: ئه‌م هه‌ویره ئاوی زۆر ده‌بات، به‌ڵام ده‌بێ بڵێم که هه‌ردووکیان هۆی سه‌ره‌کین. به‌ڵام جیاوازیه‌ک که له نێوان که‌لتور و یاسادا هه‌یه ئه‌وه‌یه که من تۆ وه‌کوو ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵگا گه‌ر نۆرمێکی که‌لتووری یان بایه‌خێکی که‌لتووری نه‌پارێزین له‌گه‌ڵ"هێزه‌کانی چاوه‌دێری کۆمه‌لگا" نافه‌رمی رووبه‌روو ده‌بینه‌وه که بێ شک سزای یاسایی نادرێن. ره‌نگه کۆمه‌ڵگا قه‌بووڵمان نه‌کات یان بێزمان لێ بکاته‌وه یان هه‌ر سزایه‌کی تر. به‌ڵام که یاسا نه‌پارێزین تووشی سزای فه‌رمی ده‌بینه‌وه و له لایه‌ن هێزه‌کانی چاوه‌دێری فه‌رمی کۆمه‌ڵگا وه‌ک پۆلیس و مه‌حکه‌مه و...، بۆیه ره‌نگه له ترسی سزادران زۆر نه‌وێرین ئه‌و ناته‌باییانه که پێمان دروستیش نه‌بێت، نه‌یپارێزین. یان له بواری ژنان دا که من و تۆ له کۆمه‌ڵگایه‌ک دا ده‌ژین که ئه‌و مافانه به فه‌رمی و یاسایی له ژنان زه‌وت کراوه و ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش بمانه‌وێ یاسا ئیزن نادات که ژنان ئه‌و مافانه به ده‌س بێنن. ره‌نگه دیسان له هه‌ندێک رێگای یاسایه‌وه وه‌کوو ئه‌وه‌ی پیاوێک له دادگا مافی ته‌ڵاق بدات به ژنه‌که‌ی خۆی، یان مافی سه‌رپه‌ره‌شتی منداڵ بدات به ژنه‌که‌ی...، به‌ڵام ده‌بینین دیسان ده‌بێ روو بکه‌یته یاسا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین دژ به هه‌ندێ له‌و نابرابریانه بوه‌ستین. به‌ڵام یاسا ئه‌و شته‌یه که ئێمه فێری ده‌بین و پێیه‌وه گه‌وره ده‌بین، هه‌روه‌ها پێیه‌وه ده‌ژین. بێجگه له‌وه‌ش که یاسا دژی که‌لتوور بێت گۆڕانی که‌لتوور زۆر ئاسته‌م تر و دژوارتره. ٣ـ له وڵامه‌کانی پێشوودا باسم له که‌مپه‌ین کرد. بۆ زۆرتر ناسینی که‌مپه‌ینیش تکاتان لێ ده‌که‌م له ڤێبلاگهکهی منه‌وه هه‌میشه سه‌ردانی ماڵپه‌ری که‌مپه‌ین بکه‌ن، له‌وێدا هه‌موو به‌شه‌کان و ئه‌و شتانه‌ی که که‌مپه‌ین به دواوه‌یه‌تی نووسراوه. بۆیه ده‌ڵێم له ڤێبلاگهکهی منه‌وه چونکه من هه‌میشه دوایین ناونیشای فیلتێر نه‌کراوی که‌مپه‌ین داده‌نێم. چوونکه وه‌ک ده‌زانن ماڵپه‌ڕی که‌مپه‌ین تا ئێستا زیاتر له ٢٠ جار فیلتێر کراوه، ره‌نگه به ناونیشانه‌کانی پێشوو نه‌توانن بیکه‌نه‌وه.
shehin
به‌ڕێز كاك شه‌هاب سڵاوتان لێ ئه‌كه‌م و به گه‌رمی ده‌ستتان ده‌گوشم. ئێمه له كۆمه‌ڵگای خۆمان به راستی پیاوانی وه‌ك ئێوه‌مان كه‌مه كه بۆ چاره‌سه‌ری گێره و كێشه‌ی ژنان هه‌وڵ بده‌ن و بتوانن به زانیاری خۆیان هه‌نگاو بۆ باشتر كردنی بارودۆخه‌كه بنێن. من خۆم یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌م كه ئێستا خه‌ریكی ته‌واو كردنی تێزی لیسانسهكهمم له بواری كۆمه‌ڵناسی دا و له هه‌نده‌ران ده‌خوێنم. هیوادارم بتوانم له داهاتوودا درێژه بده‌م به خوێندن له رشته‌ی یه‌كسانی ژنان و پیاوان له كۆمه‌ڵگادا. ئێستاش پرسیارێكم هه‌یه سه‌باره‌ت به رشته‌ی تهحسیلیتان و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه تا ئه‌و جێگه‌ی من بزانم یه‌كێك له ده‌رده‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كرێ بێ هوییه‌تی یا هه‌مان به هێز نه‌بوونی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌یی بێت. ئه‌گه‌ر ئێمه له سه‌ر هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیمان كه ئه‌توانێ زمان، كولتوور، مێژوو و داب و نه‌ریته‌كانمان بێت پێ دانه‌گرین و هه‌وڵی بۆ نه‌ده‌ین، ناتوانین له سه‌ر باوڕهكانیشمان بڕۆین، كه‌واته ئێمه یه‌كه‌م هه‌نگاومان ده‌بێ بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆمان بێت. من یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی كه به داخه‌وه زمانی دایكیم كه كوردی بێت به باشی ناتوانم بنووسم، بۆیه ئێمه ئه‌بێ زۆرتر بۆ خه‌ڵكی خۆمان كات و مایه دابنێین. به بڕوای من زاناكانی نه‌ته‌وه‌ی فارس بۆ كۆمه‌ڵگای خۆیان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن. كاك شه‌هاب به داخه‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی من له هه‌نده‌ران ده‌ژیم تا ئێستا نه‌متوانیوه له به‌رنامه‌كانتان دا به‌شدار بم یان هیچ به‌رهه‌مێكی ئێوه‌م به ده‌ست نه‌گه‌یشتوه. به‌ڵام داواتان لێ ده‌كه‌م كه بۆ خه‌ڵكی خۆمان كه‌مته‌رخه‌م نه‌بن، چونكه ژنانی كورد چه‌ند به‌رابه‌ر زۆڵمیان لێ چووه له چاو ژنانی ئێران. هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن
به‌ڕێز شه‌هین خان، هه‌موو وته‌کانتان جوانه. ره‌نگه تا ئێستا به خوێندنه‌وه‌ی وڵامه‌کانی پێشوو به وڵامی به‌شێکی زۆر له پرسیاره‌کانت گهشتبێی، به‌ڵام له سه‌ر ئه‌وه‌ی که فه‌رمووتانه که ئایا ئێمه ده‌بێ داکۆکی له سه‌ر ناسیۆنالسیمی کوردیه‌که‌مان بکه‌ین یان له سه‌ر مافی ژنان برۆێن یان وابزانین که گه‌ر هوڤیهت یان شووناسی کوردی به‌هێز بکه‌ین جا برۆینه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان و کێشه‌ی ژنان ئه‌مه به داخه‌وه لای من وا نیه. چونکه ههڵاوردان دژی ژنان کێشه‌یه‌ک نیه که به‌سراوه بێت به یه‌ک کۆمڵگا و یه‌ک که‌لتوور و یه‌ک حکومه‌ته‌وه. جیهانگیرترین و یۆنیوێرساڵترین سیستمی ههڵاوردان دژ به مرۆڤ سیستمی ههڵاوردان دژ به ژنانه. من که ڤێبلاگهکهم کردوه یه‌که‌م وتاری جیدیم وتارێک بوو له سه‌ر ناوی "فمینیسم یا ناسیۆنالیسم؟" ره‌نگه بۆیه هه‌ر له سه‌رتادا ئه‌و وتاره‌م نووسی که خۆێنه‌رانی من بزانن من له سه‌ر ئه‌م دوو باباته ده‌نووسم. پاشان له‌وێدا به وردی باسم له‌وه کردوه ئه‌و شێوازه له بیركردنه‌وه و ئه‌و روانینه که ناسیۆنالیسم و فمینیسم به دژی یه‌ک ده‌زانێ هه‌ڵه‌یه و روانینێکی فاشیستی شاردراویه دژ به مافه‌کانی ژنان. واته کێ و چ عه‌قڵێک دیاری کردوه که کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کێشه‌یکی گرنگتره له کێشه ی ژنان؟ یان به پێچه‌وانه؟ ئێمه ناتوانین ئه‌و بریاره بده‌ین که ئێستا جارێ با له بیری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا بین جا که ئه‌م کێشه‌مان سه‌ر خست پاشان ده‌چینه سه‌ر کێشه‌ی ژنان. به‌ڵێ راسته نهتوهگهلێک وه‌ک ئێمه کێشه‌یان زۆره و هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه‌مان سرهوتنمان بۆ نیه و هاوکات ده‌بێ له چه‌ندین بواردا شه‌ڕی یه‌کسانی بکه‌ین. ئێمه ده‌بێ ئه‌دیبه‌کانمان هاوکات زمان ناس بن و نیشانه ناس بن و زانستی نه‌حوو رێزمان و زۆر شتی تر بزانن. هه‌ر وه‌ک من که کۆمه‌ڵناسیم خوێندوه به‌ڵام زۆربه‌ی وتاره‌کانم له بواری نێونه‌ته‌وه‌یی و سیاسی دا بوه، چوونکه کێشه‌ی سیاسی ئێمه کێشه‌یه‌کی نێونهتهوییه و ناتوانین خۆمانی لێ ده‌رباز بکه‌ین. به‌ڵام له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه نیم که پله پله و به نۆره تێ‌بکۆشین. بۆ زیاتر تێگه‌شتن له‌م باسه ده‌توانن ئه‌و وتاره که وتم بیخوێننه‌وه.
رۆکسانا
سڵام کاك شه‌هاب، من زۆر حه‌زم له شێعره‌کانی ئێوه‌یه. به راست هه‌مووی هه‌ر خه‌لاقییه‌ت و داهێنانه. به تایبه‌ت شێعرێکی به‌ڕێزت که وابزانم له گۆڤاری هێما دا بڵاو بوه‌ته‌وه كه به بڕوای من ئاستی زۆر به‌رز بوو. من پێم وایه ئه‌و شێعره‌ی به‌ڕێزت زۆر كارتێكه‌ری له سه‌ر شاعیرانی دیكه وه‌ک ره‌زا عه‌لیپوور داناوه و به راستی دواتر ئه‌م به‌ڕێزه راسته‌وخۆ لاسایی له شێعره‌کانی ئێوه کردوه‌ته‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه رهخنهگرهكانتان ئه‌وه‌یان باس نه‌کردووه و من پێم وایه جێی خۆی بوو ئه‌و براده‌ره خۆی ئه‌وه‌نده مونسف بایه و ئیشاره‌ی به‌وه کردبا که له ژێر كارتێكه‌ری زمانی شێعری به‌ڕێزت دایه. من گه‌رچی ره‌خنه‌گر نیم، به‌ڵام خه‌ریکم شتێک له‌م باره‌یه‌وه ده‌نووسم. هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بی کاک شه‌هاب
به‌ڕێز رۆکسانا، سپاس بۆ هه‌ستی جه‌نابت و هه‌روه‌ها بۆ وردبینتان سه‌باره‌ت به شێعر و به تایبه‌ت شێعره‌کانی من. له سه‌ر شاعێری من ره‌خنه‌گری و ئه‌م شتانه من وه‌ک خۆم ته‌نیا ده‌توانم سپاسی جه‌نابتان بکه‌م. ناتوانم که وڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه. به‌ڵام ده‌توانم بڵێم به‌ڵی من نه‌بووم که لاسایی که‌سێکم کردبێته‌وه. زۆربه‌ی شێعرهکانیشم به داخه‌وه گه‌رچی به ئیسرار و داکۆکیه‌کی زۆره‌وه له لایه‌ن ههندهێ له دۆستانه‌وه لێم وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام زۆر دره‌نگ چاپ ده‌بوو هه‌ر ئه‌وه‌نده بڵێم که ئه‌و شێعره که ئاماژه‌تان پێی کردوه که ناوی "وێڵه کچ" بوو پاش ١١ مانگ که له من وه‌رگیرا چاپ کرا! نازانم بۆ؟! به‌ڵام وابوو جا ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرن که له‌و ماوه‌یه‌شدا که له‌لای هه‌ندێ له دۆستانی شاعر، شێعر له چاپ دان وه‌ک کێبڕکێی لێ هاتبوو، ١١ مانگ دره‌نگ شێعرێک دره‌نگ تر له چاپ بدڕێ و بڵاو بکرێته‌وه چه‌ن شێعر به‌ر له‌وه بڵاو کراوته‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا؟ سه‌باره‌ت به ره‌خنه‌گرانی خۆشه‌ویستیش ده‌بێ بڵیم که ئه‌و ده‌م (ئێستا به داخه‌وه ئاگام لێ نیه) هه‌ندێ داروده‌سته به شێوه‌ی رێکخراو له ئارادا بوو، که نه‌ک به ئاشکاریی به‌ڵکوو به شاردراوه‌یی ته‌نیا له سه‌ر شێعر و به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی دۆستانی ده‌سته‌ی خۆیان ده‌یان نووسی. من راستیه‌که‌ی سه‌ر به هیچ دار و ده‌سته‌ێک نابووم تا ئێستا، ئه‌و کاتیش نه‌بووم بۆیه که‌متر له سه‌ر من ده‌نووسرا و که‌متر له سه‌رم شت بڵاو ده‌کرایه‌وه. هیچیش گله‌ییم نیه. چوونکه به مافی ره‌خنه‌گری ده‌زانم که پێی خۆش بێت له سه‌ر چی بنوسێ یان نه‌نوسێت. به‌ڵام هه‌ر وه‌ک خۆتان بڕیارتان داوه که ده‌نووسن خۆشحال ده‌بم که نووسیتان خۆشم ئاگادار بکه‌نه‌وه له نووسینه‌که‌تان.
هادی
سڵاو بۆ به‌ڕێزانی ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز، هه‌ر بژین و به‌رده‌وام بن بۆ خزمه‌تی شاره جوانه‌که‌ی سه‌قز، به‌ڕێزان منیش له گه‌ڵ به‌رێز رۆکسانادا هاوڕام. به راستی زمان و شێوه نووسینی شه‌هابی شێخی سه‌داسه‌د کاریگه‌ری بووه له‌سه‌ر ره‌زا عه‌لیپوور و ئه‌و شێعره‌ی به‌رێز رۆکسانا باسی ده‌کا وێله کچه که سه‌رده‌می خۆی شه‌هاب چه‌ند جاری له‌و جۆره شێعرانه بۆ سیروان نارد به‌ڵام بڵاویان نه‌کرده‌وه تا له پێش دا.......
کاک هادی گیان سپاس بۆ جه‌نابیشت. وابزانم وڵامه‌که‌ی رۆکسانا خان وڵامی جه‌نابیشت بێت. ته‌نیا ئه‌وه زیاد ده‌كه‌م که وه‌ک له وڵامی پرسیارێکی تردا وتم من چێژی زۆرم له شێعری هاورێانی شاعرم وه‌ک کاک ره‌زا و کاکه ساڵه وه‌رگرتوه. پاشانیش که ئێمه هه‌موومان ئه‌و کات له جۆگرافیاێکی نزیک له یه‌ک دا له باری ژیان و بیرکردنه‌وه سه‌باره‌ت به شێعر و ئه‌ده‌بیات دا، ده‌ژیاین، ره‌نگه ئه‌و کارتێکردن و کاریگه‌ریانه له سه‌ر یه‌ک زۆر ئاسایی بێت هه‌ر وه‌ک من زۆر شت له‌وان فێر بووم.
له کۆتایی دا دیسان داوای لێبووردن ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی که وڵامه‌کان هێندێك دره‌نگ که‌وت. ئه‌م پرسیارانه‌شم وابزانم له رێكه‌وتی ٢٠ی جۆزه‌ردان ده‌س کرد به وڵام دانه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر کێشه ده‌هاته پێش و تاکوو ئه‌مشه‌و كه رێكه‌وتی ٢٠ی گه‌لاوێژه دانیشتم و له كاتژمێر ٢ی نیوه‌شه‌وه‌وه خه‌ریکی نووسین بووم تا ئێستا که كاتژمێر ٧ی سه‌رله‌به‌یانییه، وتم ده‌بێ ته‌واوی بکه‌م. ئێستا ته‌واو بوو و له‌م رێگه‌وه دیسان سڵاوی پڕ له خۆشه‌ویستیم ئاراسته‌ی هه‌موو ئێوه خه‌ڵکی شاره‌کم و پاشان هه‌موو خوێنه‌رانی هاوزمانم له هه‌ر کوێکی ئه‌م جیهانه پان و به‌رینه دا هه‌ن ده‌که‌م. پاشان له دۆستانی ماڵپه‌ڕه جوانه‌که‌ی شاری سه‌قز داوای لێبوردن ده‌که‌م که وڵامه‌کانیان که‌وته دره‌نگ. ئه‌وه‌ش بڵێم که نازانم ئه‌و دۆسته‌ی که هاتبوه سه‌ر ڤێبلاگهکهم له کاتێک دا که یادداشتێکم بۆ مردنی "مامه"م نووسی بوو، نه‌ک هه‌ر سه‌ره‌خۆشیه‌کی ناقابیلی نه‌کردبوو زۆر به تووڕه‌یی و ناشیرنیهوه نوسیبووی "به‌زیاو نه‌بێ ئه‌وه بۆ جوابی پرسیاره‌کانمان ناده‌یته‌وه؟ له ماڵپه‌ری سه‌قز."، من نه خوازیار و نه چاوه‌ڕوانی حورمه‌تێکی تایبه‌تم، نه واش ده‌زانم که خه‌ڵک ده‌بێ کار و باریان وێل که‌ن که بێن سه‌رخۆشی له من بکه‌ن. به‌ڵام واده‌زانم که که‌سێ هاته شوێنێک که لێی نووسرابوو که‌سێک مردوه، ته‌نانه‌ت له‌و کاته‌دا ئه‌گه‌ر دۆژمنایهتیشیان بێت له گه‌ڵ یه‌ک، له وێدا سه‌ری دۆژمنایهتیکهی ده‌نێته‌وه و سه‌ره‌خۆشیه‌ک ده‌کات، ئه‌گه‌ریش هه‌ر نه‌یکات له‌وێدا بێ حورمه‌تی ناکات لانیکه‌م، وانیه؟ راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌ڵ هاتمه سه‌ر ئه‌وه‌ی که به گشتی وڵام نه‌ده‌مه‌وه و نامه‌یه‌ک بنووسم بۆ به‌ڕێزانی "ماڵپه‌ڕی سه‌قز" و بڵێم که وایه وڵام ناده‌مه‌وه، به‌ڵام به حورمه‌تی خوێنه‌رانێک که پرسیاریان کردبوو و هه‌روه‌ها به حورمه‌تی دیکه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ماڵپه‌ره خنجیلانه و شیرینه که زه‌حمه‌تی جوان ده‌کێشن و توانیویانه ماڵپه‌رێکی لۆکا‌ڵی جوان بڕازێننه‌وه؛ وتم وڵام ده‌ده‌مه‌وه. ئه‌وه‌ش بلێم من حورمه‌تێک و رێزێکی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی شاره‌که‌م قایل ده‌بم. بۆیه نه‌مده‌ویست وڵامه‌کانم به په‌له و فارس گوته‌نی از سر خود باز کنی بێت. یانی بڵیم با له کۆڵ خۆمی بکه‌مه‌وه. به‌ڵکوو ده‌مه‌ویست که به وردی و به‌و په‌ڕی رێزمهوه وڵام بده‌مه‌وه.
بۆ خوێنه‌ران: من شه‌هابی شێخی (شه‌هابه‌ددینی شێخی)م و هیچی تر، شاعرم و رۆژنامه‌نووس. له بواری مافی مرۆڤ دا، مافی ژنان، رۆژنامه‌نووسی و هه‌روه‌ها بواره‌کانی دیكه‌ی مه‌ده‌نی دا تێ ده‌کۆشم و ده‌نووسم. وه‌ک کارناسی سیاسی و لێكۆڵه‌ری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی به تایبه‌ت له سه‌ر کوردستان، ژنان، بارودۆخی ئێران، له لایه‌ن زۆر کاناڵ و رادیۆی کوردی و فارسی دا وتووێژم له گه‌ڵ ده‌کرێت. له زۆر کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی کوردی وه‌ک کارناس، لێژنه‌ی زانستی، میوان، به‌شداری کردن به وتار و... ئاماده بووم. له گه‌ڵ هیچ دارودهستهێکی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، مه‌ده‌نی و... نیم و نه‌بووم. ئێستا ته‌نیا شوێنێ که کاری تێدا ده‌که‌م ڤێبلاگهکهی خۆمه و وه‌کوو هاوکاری نووسه‌ر له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ئێعتماد" له ناوخۆ و هه‌روه‌ها له گه‌ل رۆژنامه‌ی "روزآنلاین" له ده‌روه‌ی وڵات جاروبار بۆیان ده‌نووسم.

ئه‌مه‌ش ناونیشانه‌کانی پێوه‌ندی گرتنه له گه‌ڵ من:
http://shahabaddin.blogfa.com
http://shahabaddinblogspot.com
http://shahabaddinkurdi.blogspot.com
shahabaddin@gmail.com
ئادره‌سی ماڵپه‌ڕی که‌مپه‌ینی یه‌ک میلیۆن واژۆ:
http://www.sign4change.info
سه‌رچاوه:http://saghez.org/index.php?besh=miwan&id=402span>
0 بۆچوون:
ارسال یک نظر