شله خان!
ئه وه ئێواره‌یه‌و و من له شه‌قامه کۆنه کانی هه‌ولێر دا پیاسه‌م ده‌کرد. له پشته سه‌رم هه‌موو شتێک هه‌یه و بۆ جێ هێڵان و هیچیش، که من قه‌ت وام نه‌زانیه‌وه دهبهسرێم به هیچه وه بێجگه له عه‌شق.عه‌شق به بنه‌ماڵه که‌م و به‌و شوێنه‌ی تێدا له دایک بووم و تێدا ژیام زیاتر عه‌شق به‌و مرۆڤانه‌ی که ناسیومن و ناسیومیانه. من بێجگه له مرۆڤ هیچم نیه و مرۆڤیش له هه‌ر کوێ بم له‌گه‌ڵمن عه‌شق به‌و ژنانه‌ی که خۆشم ویستوون. سهفرو غوربه‌تێک پڕ له بۆن و به‌رامه‌ی عه‌شقی ژن. به‌ڵام له به‌رانبه‌رم دا هیچ نیه. بیابانێک له هیچ... هیچ نیه که ته نانهت ئه‌و مرجهی له سه‌ر بده‌م که به‌جی ده‌هێڵم یان شیاوی بهسرانهوه هه‌یه یان نه یان خود من پێوه بهسراوم یان نا. منم و ئێواره‌یه‌کی پڕ له باران و غوربه‌تێک که له منداڵیه وه له پێ کان و له چاهانم دا بوه.
نه‌ک ئه‌وه‌ی که له کوردستان دا هه‌ست به غه‌ریبی بکه‌م. نا من یه‌که‌م جار که پام نا ئه‌م کوردستانی باشووره ئێره‌م زیاتر به وڵات و ئاشنای خۆم زانی چونکوو کوردستان بوو و له هه‌مان کات دا ئازادیش بوو. به‌ڵام غه‌ریبی من له زه‌مین دایه.
شله خان
سه‌رم ئێشاندی. من ده‌م ویست باسی شتی ترت بۆ به‌کم. ده‌م ویست بڵیم له‌م رێپێوانه، له سنووری ناسک و بێ به‌زه‌یی و به په‌نایی رابوردوو و ئاینده نادیارهکهمدا. رووم له کتێب فرۆشێک کرد. یه‌که‌م داوای کتێبی شێعری "نه‌زه‌ند به‌گی خانی"م کرد. وتی نیمانه. پاشان وتم ئه‌ی کتێبی شێعری شاعێری ژنی ترت هه‌یه که شاعێرێکی باشیش بێت. وتی وه‌ڵا نازانم ئه‌م کتێبه ده‌ڵین خراپ نیه. که گرتم به ده‌سمه‌وه وام هه ست ده کرد که ئه مه تۆی شاعێری ئه م شێعرانه....
به ڵێ تۆ بووی.... زۆرم پێ عه جایب نه‌بوو که گه‌ر من "با" بم و ئاوا له جێهان دا سه‌فه‌رم کردبێ. شتی وا بۆ با عه‌جایب نیه. به‌ڵام زۆرم پێ خۆش بوو که له‌وه‌ها حاڵه‌تێک دا کتێبی شێعره‌که‌ی تۆم به ده‌ست گشت. زوو کڕیم و هاتمه سه‌ر شه‌قامه‌که. به‌ڵام دیسان باران دایکردبوهوه. دڵم نه ده‌هات که کتێبه‌که بنێمه ناو جانتاکه‌م. به ده‌ستی چه‌پم نامه ژێر باخه‌ڵی راستم له ژێر پاڵتاکهمهوه که باران نه‌ت خۆسێنێ. پاش ماویه‌ک هه‌ستم کر که ئه‌مه خۆتی که خزاویتهته ژێر باخه‌ڵم و ئه‌وه تۆی که له گه‌رمای ژێر باخه‌ڵ و ژێر پاڵتاوه‌که‌م گه‌رم ده‌بیته‌وه.
خۆم دا په نا دیوارێک یه‌کێک له شێعره کانم له شوێنێک دا که باران نه‌بوو خوێنده‌وه . ههنگوسم نابوهبهین لاپه‌ڕه‌کان و ده ڕۆشتم تۆ هه‌ر له ژێر باخه‌ڵم دا بووی. هه‌ستم ده‌کرد که ئه‌وه هه نگوستم له نێوان زارتایه، یان له نێوان مه‌مکت دا. یان ده‌ستم ناوه‌ته به‌ین ده‌سته کانی تۆ و ئه‌وه لاپه ڕه سپیه‌کان نیه که ههنگوستم ده‌گوشن و چما ئه‌وه هه‌ر ده‌سته سپیه کانی تۆیه که ههنگوستم ده‌گوشێ. به په‌له زه‌نگم بۆ لێدای. وڵامت نه‌دامه‌وه.
ئێستا هاتومته ژوری هاورێکهمو له به‌ر په‌نجێره‌یه‌کی پڕ له باران دا رۆ به شه‌قامێک دانیشتووم ئه‌مه‌ت بۆ ده‌نووسم و تماشای رنهگی رۆخساری هه‌تاویت ده‌که‌م و له کراسه زه‌رده‌که‌ت ده‌روانم. ناوت ده‌خوێنمه‌وه‌و له دێرێکی سوور و زه‌ردی هه تاوی دا.
شله خان من بیری هه‌تاو ده‌که‌م. بیری باران.شله خان ئه‌م ئێواره له باوشم دا بووی. له باخڵم دا. له گه‌ڵم دا بووی.
1 بۆچوون:
beji kak shahab beji
ارسال یک نظر