۱۳۸۹ فروردین ۱۷, سه‌شنبه

ئاوره‌ کان بێ سێ شه‌ مه‌ ن.....


ئاواره‌ کان بێ سێ شه‌ مه‌ ن.
هه‌موو رۆژه‌ کانئ ژیانی ئاواره‌
یان له‌ رۆژی پێش پشوو دان ده‌ چێ  یان
له‌ رۆژی پاش پشوو دان..

ئاواره‌کان بێ دووشه‌ مه‌ن.....
من که‌ هه‌موو سنووره‌کانی نیشتمانم
له‌گه‌ڵ سنووری ده‌سته‌ بچووکه‌ کانی تۆ گۆریبوه‌وه‌...
له‌ کامه‌ نیشتمان جگه‌ له‌ ده‌سته‌ کانی تۆ ئاواره‌ بووم..
من له‌ مه‌نفای بێ شه‌و و رۆژی
که‌زیه‌کانی تۆ دا نغرۆ ده‌بووومم..
ئاواره‌کان... به‌ شه‌و و رۆژن.

ئاواره‌کان به‌ چوار شه‌ مه‌ن...
گالیله‌ درۆ ده‌ کات گوڵه‌ که‌م... 

ئه‌ی زه‌وی ئه‌گه‌ر گرده‌
بۆ من هه‌ر ده‌رۆم و به‌ تۆ ناگه‌م؟
ئه‌ ی قه‌بری بێ ناو نیشانی برا شه‌هیده‌که‌م
ده‌توانم له‌و لای زه‌ویشه‌وه‌ بدۆزمه‌وه‌؟

ئاوره‌ کان له‌ ناوه‌ره‌استی هه‌فته‌ دان
ئاوره‌کان به‌ ده‌س پێکردن و بێ کۆتاییه‌ ژیانیان..
ئاوره‌کان به‌ په‌ن... شه‌ ممه‌ن...

خاکه‌ لێوه‌ ی 1388 هه‌ تاوی.

0 بۆچوون:

ارسال یک نظر