وتووێژ له‌گه‌ڵ شه‌هابه‌دین شێخی به‌بۆنه‌ی 112هه‌مین ساڵڕۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی
پرسیار: كاك شه‌هاب ئه‌گه‌ر له‌به‌رچاو بگرین رۆژنامه‌گه‌ری به‌ومانایه‌ی كه هه‌یه ئایا به‌رهه‌می سه‌رده‌می پیشه‌سازی و سه‌رمایه‌دارییه به حوكمی هاتنی ده‌زگای چاپ و كۆمه‌ڵێك له‌م شتانه‌یه؟بهلاَم له 112 ساڵ بهرلهمهوه كوردستان نه له‌سه‌رده‌می سه‌مایه‌داری و بورژوازی بوو و نه پیشه‌سازی وا هه‌بوو سه‌رهه‌ڵدانی كوردستان له‌و كاته‌دا چۆن ده‌بینی؟
شه‌هاب: هه‌روه‌ك ئه‌و جۆره‌ی وتتان رۆژنامه‌وانی به‌رهه‌می سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داری و پیشه‌سازی و هاتنی ده‌زگای چاپه ئه‌وشته‌ی كه ئینقلابێكی گونتبرگی بوو له دونیا. بهلاَم ئه‌و راستییه هه‌یه كه به‌ر له هه‌ر شتێك كورد ده‌وڵه‌تی نه‌بووه، ولاَتی نه‌بووه و ئه‌و گۆڕانه كۆمهلاَیهتییهكان كه له كوردستان روی نه‌داوه هه‌ندێكی ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و شته‌ی كه ولاَتێكی سه‌ربه‌خۆی نه‌بووه، وه‌ك ولاَتێك بووه كه له نێو دوو ئیمپراتووری گه‌وره یان لانیكه‌م له ژێر دهسهلاَتی سه‌فه‌وییه‌كان و عوسمانییه‌كان.
بهلاَم هه‌ندێ له‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی به‌شه‌ر به‌ڕاستی ده‌سكه‌وتی به‌شه‌رییه و هی یه‌ك شوێن یان یه‌ك كۆمه‌ڵگا یان یه‌ك پێكهاته‌ی كۆمهلاَیهتی دیاریكراو نیه. به‌ڵێ به هۆكارگه‌لێك له‌وێدا رووده‌دات مه‌سه‌له‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تۆ ماشێنێكی چاپت هه‌بێ، پێویسته كۆمه‌ڵگایه‌كی پیشه‌ییت هه‌بێ كه ماشینی تیا سه‌رهه‌ڵبدات وله‌ناو ئه‌و ماشینانه ده‌زگای چاپی تێدا دروست بكرێت و بتوانێت رۆژنامه به‌رهه‌م بێنێت.
ئه‌و ئامڕازه چۆن كه‌ڵكی لێ وه‌ر ئه‌گیردرێت، ئه‌مه راستییه‌كه كه له لای ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه یان ئه‌و جه‌ماوه‌ر خه‌ڵكییه‌وه به تایبه‌ت كه ئیمكاناتی ده‌وڵه‌تی یان ئیمكاناتی سیاسی و ئیمكاناتی ئه‌و قوده‌ره‌تی خه‌باته‌یان نیه، كه‌ڵكی لێ وه‌ر ئه‌گرن. با من شتێكی تریشتان عه‌رز كه‌م وه‌كوو خۆیشتان ئه‌زانن یه‌كێك له‌و شتانه بو نمونه حیزب بووه. حیزب دیارده‌یه‌كی مودێرنه. یه‌كێك له ئه‌سڵیترین شتهایهك كه دێته ناوكۆمه‌ڵگای ئێمه‌وه حیزبه، له حاڵێكدا كه ئێمه نه كۆمهڵگایهكمان هه‌یه، نه سیستمی پارلمانتاریمان هه‌یه و نهههڵبژاردنێكمان هه‌یه كه حیزبی پێویست بێت.
حیزب هه‌ڵئه‌بژێرین وه‌كوو ئه‌وه‌ی كاركردی ده‌وڵه‌تمان بوئهكات یان كاركردی دهسهلاَتی سیاسیمان بۆ ئه‌كات.. نوسین یه‌كێكه له پاڕامێترهكانی شارۆمهندنی جیهانی له‌و كاته‌دا، یه‌كێكه له ئامڕازانه‌ی تۆ وه‌كوو شارۆمه‌ندێكی جیهانی كه‌ڵكی لێوهرئهگریت، كه تۆ رێگه‌كانی ترت له‌باری سیاسیه‌وه، له باری پیشه‌ییه‌وه و ته‌نانه‌ت له باری ئابورییه‌وه لێ گیراوه، ئه‌و ئامرازه‌ی كه ده‌توانی، ئه‌وه هه‌ڵئه‌گریت.
تۆ ئه‌ته‌وێ به‌رده‌وام به‌شێك بیت له شارۆمه‌ندی جیهانی، بۆیه ده‌س ئه‌كه‌ین به رۆژنامه نوسین. بهلاَم به هۆی دۆخی سیاسی كوردستان ئه‌بینین یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی له تاراوگه سه‌ر هه‌ڵده‌دات.
پرسیار: ئه‌گه‌ر باسی سه‌ره‌تای رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستانی رۆژههلاَت بكه‌ین، سه‌ره‌تای رۆژنامه‌گه‌ری بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌م ره‌وته تا روخانی رژیمی پاشایه‌تی چۆن ئه‌بێت؟
شه‌هاب: پێش هه‌موو شتێك ئێمه له‌مباره‌وه همیشه كێشه‌یه‌كمان هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئێمه به چ پێوانه‌یه‌ك رۆژنامه‌گه‌ری هه‌ڵده‌سه‌نگێنین؟ ئایا مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كه رۆژنامه‌یه‌ك به زمانی كوردی نوسراوه یان رۆژنامههایهكه له‌سه‌ر كورد شتیان نوسیوه، یان ئه‌وه‌ی كه رۆژنامههایهكه كورده‌كان ده‌ریده‌كه‌ن مهبستمانه؟ من وا ئه‌زانم ئه‌و سێهه‌مه نزیكترین پێوانه‌یه بۆ باسه‌كه‌ی ئێمه كه كورد وه‌كوو رۆژنامه وه‌كوو حرفه و وه‌كوو شوغل چاوی لێده‌كات. دیاره ئه‌وه‌ی كه كه‌سێكی كورد رۆژنامه ده‌ربكات و ئیسته به زمانی فارسی یان عه‌ره‌بی یان توركی له سه‌ر كورد ئه‌نوسێت. له به‌ر ئه‌وه‌ی له كوردستانی رۆژههلاَتدا خوێندن و نوسین به زمانی كوردی نه‌بووه، یه‌كه‌مین رۆژنامه‌كان به زمانی فارسی ده‌رچووه.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌كه‌م له‌سه‌رده‌می سمایل خانی سمكو له ماكۆ كه‌سێك ئه‌وكات رۆژنامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات. ئه‌وكات له كرماشان‌دا، رۆژنامه‌یه‌كی دیكه به قاچاخی ده‌رده‌چێت. به‌ناوی «شه‌هابی ساقب». بهلاَم ئه‌وه‌ی كه ئێمه وه‌كوو ره‌وتێكی رۆژنامه‌وانی چاوی لێبكه‌ین وادیاره ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می كۆماری مهاباد و دوای هه‌ڵدانی كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك و گوڤاری كوردستان كه یه‌كێك له كۆنترین رۆژنامه‌كانی خاوهرمیانهیه كه كه تا ئێستاش ده‌رئه‌چێت . له‌و ماوه‌دا ئیتر رۆژنامهگهلی جیاواز هه‌ر له كرماشانه‌وه تا ورمێ ده‌رئه‌چێت.
بهلاَم دوای شۆڕشی گهلاَنی ئیران، له كوردستان هه‌موو حیزب و گرووپه سیاسییه‌كان هه‌ریه‌ك بۆ خۆی رۆژنامه‌یه‌كیان هه‌بوو و هه‌ندێكی زۆر له‌و گروپ و حیزب و رێكخراوه سیاسیانه رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی چه‌ند لاپه‌ڕه‌ییان هه‌بوو، ئه‌مه ره‌وتێك بوو كه سه‌ری هه‌ڵدا. بهلاَم دوای كوردستان یه‌كێك له گۆڤاره‌كان كه ده‌توانین ناوی ببه‌ین، گوڤاری هیوایه كه ئورگانی هیچ حیزبێك نیه له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك روناكبیری سه‌ربه‌خۆوه ده‌رده‌چووه كه كه‌مێك بنه‌مای رۆژنامه‌گه‌ری و دیزاین و ئه‌مانه وه‌ك هه‌فته‌نامه‌یه‌ك له‌به‌رچاو ده‌گرێ و باری هه‌واڵگه‌یاندن ئه‌وكات ئه‌گه‌یه‌نێت و مانای رۆژنامه‌ی هه‌یه.
پرسیار: له‌گه‌ڵ سه‌قامگیر بوونی دهسهلاَت له كوردستان كۆمه‌ڵێك رۆژنامه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه ئیجازه‌ی كاركردنیان پێدرا وه‌كوو ئه‌سحابی ئینقلاب و پاشان سروه ئه‌م ره‌وته چۆن ده‌بینی؟
شه‌هاب: پاش ئه‌وه‌ی وتووێژی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی كورد و ده‌وڵه‌ت بێ ئه‌نجام ده‌مێنێته‌وه‌و ده‌وڵه‌ت نایهه‌وێ نایهوتێت بچێته ژێر داخوازیه ره‌واكانی خه‌ڵكی كورد‌و ده‌وڵه‌ت هێرش ئه‌كاته سه‌ر كوردستان و ئیتر ئه‌بێ به سه‌ركوتێكی نیزامی به ته‌واو مانا و ته‌واوی ئه‌و رۆژنامه و گوڤاره ده‌ستی و لۆكاڵی و حیزبی و گروهی و هتد به گشتی كۆده‌كاته‌وه به یه‌كجاری رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان یه‌كسه‌ره له‌ناو ئه‌بات.
له‌و كاته‌دا رژیم به‌رامبه‌ر به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، رێكخراوێك دروست ئه‌كات له تاران به‌ناوی سازمانی پێشمه‌رگه‌كانی كوردی موسڵمان. ئه‌م رێكخراوه ئیدعای هه‌یه كه له لایه‌ن كورده‌كانه‌وه دروست بووه و نهشریهكیش ده‌ر ئه‌كه‌ن به ناوی «فه‌ریادی ئازادی»، و دروشمهكهیشیان یا مه‌رگ یا رزگاری كورده موسڵمانه‌كانه.
ئه‌م نه‌شریه ئه‌وه‌ڵین نهشریهیهكه كه ده‌وڵه‌ت پێش ئه‌سحابی ئینقلاب ده‌ریده‌كات، قه‌یناكه له باسه‌كه ئه‌چین ده‌ر بهلاَم له توێژینهوهیهكمدا بۆم ده‌ركه‌وتووه، سازمانی پێشمه‌رگه موسڵمانه‌كان له لایه‌ن كورده‌كانه‌وه دروست نه‌كراوه و له سێ به‌یانیه‌ی ئهوهڵیاندا له وشه‌ی جاش كه‌ڵك وه‌رئه‌گرن و ئه‌ڵێن: «ما جاشها». له به‌یانیه‌ی شه‌شه‌مدا داوای لێبوردن ئه‌كه‌ن له هێزه‌كانی خۆیان به ناوی خه‌ڵكی موسڵمانی كورد كه ببورن ئێمه نه‌مانئه‌زانی كه جاش مانایه‌كی خراپی هه‌یه. پاش دامه‌زراندنی ئه‌م نه‌شریه كه راسته‌وخۆ ته‌رویجی توندوتیژی و سه‌ركوت و كوشتن ئه‌كات و وه‌ك دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م فكره چاوی لێده‌كرێت.
دوای دوو ساڵ نهشریهی ئه‌سحابی ئینقلاب و ئامانج له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ده‌رئه‌چێت. ئه‌م نهشریانه ده‌ست ئه‌كه‌ن به ئیسلامی كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا ئه‌ویش ئیسلامێك كه له سه‌ر بنه‌مای ویلایه‌تی فه‌قیه.
پرسیار: كه باس له رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌كرێ، هه‌مووجار باس له ئازادی به‌یان و پێوه‌ندی دهسهلاَت و نوسه‌ران دێـته ئاراوه، ئه‌م پێوه‌ندیه له كوردستانی رۆژههلاَت چۆن لێ ده‌ده‌یته‌وه؟
ولاَم: ئازادی به‌یان بۆ رۆژنامه‌گه‌ری به گشتی له ئێران له چه‌ند لایه‌نه‌وه به‌رته‌سك ئه‌كرێته‌وه. لایه‌نی ئه‌وه‌ڵی ئه‌وه‌یه كه تۆ ده‌بێ ئیجازه‌ی ده‌ركردنی رۆژنامه‌ت هه‌بێ، جا بۆ ئه‌وه‌ی كه ئیجازه‌ی رۆژنامه‌یه‌ك كه شتێكی تیا به‌یان كه‌ی وه‌ربگری ئه‌بێ له حه‌فتاوحه‌وت فیلته‌ر بوگزهری.
لایه‌نی دووههمهكهی ئه‌وه‌یه وه‌ختێك ده‌رت كرد، هه‌ندێك به‌خشنامه و ده‌ستورات هه‌یه كه تۆ ده‌توانی له‌سه‌ر ئه‌م شتانه بنوسیت و له‌سه‌ر ئه‌م شتانه‌ی تر ناتوانی بنوسیت، ئه‌مه فیلتێری دووهه‌می به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادی به‌یانه. فیلتێری سێهه‌میش دیسانه‌وه دوای ده‌ركردنی رۆژنامه‌كه‌یه، كه‌تۆ رۆژنامه‌كه‌ت ده‌ركرد و شتێكی تیا بوو كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت به مه‌زاقی خۆش نه‌بوو یه‌كسه‌ر دای ئه‌خات و نووسه‌ره‌كه ئه‌گرێـت و ئه‌یانخاته زیندان. ئه‌مه له ئێرانا به گشتی وایه چ بگا به كورد.
له ئاكامدا ئێمه شتێك به ناوی ئازادی به‌یان به مه‌عنای واقعی هه‌ر نیمانه. ئه‌و قسه‌ی «ئیلاهه هیكس» ساڵی حهفتاوتهوت له ده‌وره‌ی خاته‌می وتی «ئازادی به‌یانیش ئه‌گه‌ر ببێت، ئازادی دوای به‌یان نیه». بهلاَم بو كورده‌كه ئازادی به‌یان هه‌ر نیه به هه‌ر سێ فیلتێرهكه. به‌ر لهئهوهیش ته‌واوی ئه‌م سالاَنه ئێمه نه‌مانتوانیوه رۆژنامه‌یه‌ك ده‌ركه‌ین مه‌سه‌له‌ن له ساڵی 58وه تا 70 ئێمه نه‌مانتوانیوه خۆمان رۆژنامهیهكمان بێت. حه‌قی ئه‌و شته‌مان نه‌بووه. واته له فیلتێره ئهوهڵهكه نهگوزهراوین. ئیتر چ بگا به فیتلێره دووهه‌م و سێههمهكه. ته‌نانه‌ت ئێمه ئه‌و ئۆرگانانه‌ی وه‌ك ئینتشاراتی سه‌لاحه‌دینی كه سروه ده‌رئه‌كات یان سازمانی ته‌بلیغات كه ئاوێنه‌ی ده‌ر ئه‌كات، لهمانهیشا مه‌رجی ته‌واوی وتاره‌كان بوو به‌ر له‌وه بكرێت به فارسی و ئهخوێنراۆ، وه‌ختێ قه‌بوڵ ئه‌كرا، ته‌ئید ئه‌كرا و ئینجا بلاَو ئه‌كرایه‌وه
ئیتر ئه‌مه تۆ ئازادی به‌یانێكی تیا نابینی. ئازادیت هه‌یه له ناو ئه‌و بڵیندگۆدا كه میكرۆفۆنهكهی به‌ده‌ست ئه‌و یان كه‌م و زیاد كردن و قه‌تع كردنی به‌وه. یانی ده‌بێ ئازادییه‌ك هه‌بێت تۆ له‌سه‌ری قسه بكه‌یت، له كوردستان موتڵه‌قه‌ن شتێك به ناوی ئازادی به‌یان وجودی نه‌بووه تا ئێمه بڵێین چۆن بووه باش بووه كه‌م بووه یان زۆر بووه!
پرسیار: له ده‌یه‌ی 70 كۆمه‌ڵێك بلاَوكراوهوه ههفتانامهو رۆژنامه سه‌ریان هه‌ڵدا، به‌شێكیان درێژه‌ی هه‌یه و به‌شێكیشیان داخرا، ئه‌م شه‌پۆله چۆن ته‌غیری گوفتمانهكانی به‌دواوه‌یه و چۆن بوو رۆژنامه‌ی ئاشتی و رۆژههلاَت و بلاَوكراوه خوێندكارییه‌كان داخران؟
شه‌هاب: ده‌یه‌ی حه‌فتا ده‌بێ ته‌قسیم بكه‌ین به دوو به‌ش. یه‌كه‌م ساڵی شه‌ست و هه‌شت قۆناغێكی زۆرگرنگه بۆ ئێران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕ ته‌واو ئه‌بێت، خومه‌ینی ئه‌مرێت، خامنه‌یی ئه‌بێت به ره‌هبه‌ر، یاسای سه‌رۆك كۆماری ئه‌گۆڕدرێت واته ره‌یسی كابینه كه پێشووتر سه‌رۆك وه‌زیر بوو ئیسته ده‌بێـت سه‌رۆك كۆمار و به هاشمی ره‌فسه‌نجانی ئه‌گات كه ناوی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خۆی ئهنێـت ده‌وڵه‌ی سازنده‌گی.
ئه‌م ره‌وته‌ی هاشمی له رواڵه‌ته‌كانی سه‌رله‌نوێ دروستكردنهودهدا زۆرتر تێده‌كۆشێ. وه‌كوو دروستكردنی فه‌رهه‌نگسه‌را، دروستكردنی كانونه ئه‌ده‌بییه‌كان، كانونهای سینه‌مایی و هونه‌ری و ده‌ركردنی رۆژنامهگهلی تازه و له‌وانه رۆژنامه هه‌مشه‌هری. خودی ئه‌م رۆژنامه بنیاتنه‌ری ره‌وتێكی تر له رۆژنامه‌گه‌ریه له ئێران‌دا.
ئه‌م ره‌وته له‌ملاوه له كوردستانی ئێران له 68 تا 72 كه ده‌وری ئه‌وه‌ڵی سه‌رۆك كۆماری هاشمیه، روداوێك كه رووئه‌دات ئه‌وه‌یه كه كورده‌كان هه‌ڵبژاردنه‌كانی سهركۆماریدا كورده‌كان بۆ یه‌كه‌م جار ده‌نگ ئه‌ده‌ن به كه‌سی نه‌یاری هاشمی واته ئه‌حمه‌دی ته‌وه‌كولی. ئه‌و ده‌نگدانه یهكڕاییهی كه به ته‌وه‌كولی درا به مانای ناوتن به هاشمی ره‌فسه‌نجانی بوو.
هاشمی دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دێت پارێزگارێكی كورد بۆ كوردستان داده‌نێت ره‌حیمی بۆ ئه‌م پۆسته دائهنێـت. ره‌حیمی ئه‌وكات ده‌گه‌رێت به‌شوێن كه‌سدا و بارام وه‌له‌دبه‌یگی كه پێشینه‌ی نوسینی له ههمشههریا بوو و كه‌سێكی ناسراوی سیاسی كه به كه‌سێكی كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا له ناو خه‌ڵك ده‌ناسرا ده‌كات به موشاوری فه‌رهه‌نگی خۆی. یه‌كێك له‌وكارانه‌ی به‌رێوه‌بردنی كونگره‌ی فه‌رزانه‌گانی كورد بوو كه گرینگ بوو ئه‌وكات جمهوری ئیسلامی ئیجازه بدات كه‌سه ناوداره‌كانی كورد كه كتێبه‌كانیان قاچاخ بوو كۆنگره‌یه‌كی ئاوایان بۆ بگیردرێت و له‌وكاته بولتهنێك ده‌رده‌كه‌ن به‌ناوی ئابیدهر.
ئاویه‌ر سه‌رتا چه‌ند شومارهیهك وه‌ك بۆلته‌ن ده‌رده‌چێت تا ئه‌وه‌ی كه ئیجازه‌نامه‌ی به‌ناوی سازمانی هه‌میاری شاره‌داری بۆ وه‌رده‌گرن و درێژه‌ی ده‌ده‌ن. فه‌زایه‌كی سیاسی كه له‌وكات به‌وجود دێـت و نزیك بوونه‌وه له‌سه‌رده‌می ئیسلاحات و هاتنی نهشریاتێكی وه‌كوو كیان و ئیرانی فه‌ردا و ئادینه و گه‌ردون و ئه‌وانیتر و فهزاهایهكی ئینتقادی و ره‌خنه‌یی به‌وجود دێـت. دیاره ئه‌مه كوردستانیش ئه‌گریت .
ئه‌مان بۆ به‌هێز كردنی گوفتمانی هاشمی كه هه‌مان گوفتمانی باڵی راسته، ده‌ست ده‌كه‌ن به نووسینی سیاسی. یه‌كه‌م كاركردی ئاویه‌ر ئه‌وه بوو كه نووسینی سیاسی له ناو بلاَوكراوه كوردییه‌كاندا ده‌ستپێكرد. ئه‌م ره‌وته درێژه‌ی هه‌یه تا ئه‌وه‌ی كه رووداوی دووی جۆزه‌ردان روو ده‌دات. خۆمان ده‌زانین كه دوای دووی جۆزه‌ردان زیاتر له پێشوو ئازادی راگه‌یاندن ده‌بێت و ده‌رفه‌ت به ئازادی راگه‌یاندن ده‌درێت. رۆژنامه‌ی «جامعه» سه‌ره‌تای ره‌وتێكی نوێیه له رۆژنامه‌گه‌ری ئێران‌دا و ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه نووسه چالاكه‌كان هه‌ر له شهمس و الواعزینهوه بگره تا ده‌گاته قووچانی 21 ساڵ ته‌مه‌ن له‌م رۆژنامه كۆ ده‌بنه‌وه.
هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا بلاَوكراوه خوێندكارییه‌كان ده‌ستیان به كار كرد و ئێمه شاهیدی ئه‌وه بووین له به‌شێكی زۆر له زانستگاكان بلاَوكراوهی خوێندكاری كوردی هه‌بوو، كه ئه‌م ره‌وته تا دوای 18 پووشپه‌ڕی 1378 ، هه‌ر درێژه‌ی هه‌بوو. راستییه‌ك هه‌یه كه ئێمه كورده‌كان به هۆی بێ باوه‌ڕیمان به حكوومه‌ت و له هه‌مانكاتیشدا بێ باوه‌ڕی حكوومه‌ت به كورده‌كان، ده‌رنگ چووین به ده‌نگ ئه‌م شه‌پۆله ئازادی رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه، هه‌ر چه‌ن حكوومه‌تیش دره‌نگ ئیزنی ئه‌دا به ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی كوردی. دوای هاتنه سه‌ركاری ریفۆرمخوازانی ده‌وڵه‌تی، ره‌حیمی ئیمتیازی ئابیدهر ده‌كات به ناوی خۆیه‌وه، دوای ره‌حیمی، ره‌مه‌زانزاده ئوستانداری ئه‌و كاتی كوردستان، ئیمتیازی سیروان وه‌ر ده‌گرێت كه تریبوونی ریفۆرم خوازه‌كان بوو له كوردستان. دوای سیروان ده‌توانین ئاماژه بده‌ین به رۆژههلاَت، ئاشتی، ئاسۆ، په‌یامی كوردستان و كه‌ره‌فتوو..... . دوای ئه‌م ماوه ده‌بینین ژماره‌یه‌ك بلاَوكراوهی كوردی ده‌رده‌چن له كوردستان كه هه‌ڵگری زۆر بابه‌تی باشن. بۆ وێنه مانگنامه‌ی ماف كه له سنه ده‌رده‌چوو یه‌كێك بوو له‌و بلاَوكراوانه.
هه‌ر لێره‌دا با ئه‌وه بڵێم تیراژی رۆژنامه‌ی ئاشتی له 4 ئوستاندا گه‌یشته 35 هه‌زار تیراژ، كه ئه‌مه تا ئێستاش شتێكی كه‌م وێنه‌یه. تیراژ ژماره‌ی خوێنه‌رانی رۆژنامه‌كه ده‌خاته روو. ساڵه‌كانی 1376 تا 1380 ئه‌و سالاَنه بوو كه بلاَوكراوه خوێندكارییه‌كان ئاماده‌یی به‌رچاویان هه‌بوو، 1380 تا 1384 ئه‌و سالاَنه بوو كه بلاَوكراوهو حهوتوونامهكانی تر وه‌ك ئاشتی و رۆژههلاَت و ئاسۆ و... ده‌رده‌چوون. بهلاَم به داخه‌وه دوای هاتنه سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی بونیادگه‌رای ئه‌حمه‌دی نژاد، سه‌رجه‌م ئه‌م بلاَوكراوانه داخران و ئێستا ئێمه ده‌توانین بڵێین شتێكمان به ناوی رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستانی رۆژههلاَت نه‌ماوه، له به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌مان نییه.
لینکی بابه ته که له ئاسۆی رۆژهه‌ڵات: http://www.asoyroj.com/details.aspx?=News&ID=1090&Babat=14
0 بۆچوون:
ارسال یک نظر