۱۳۸۹ اردیبهشت ۲۶, یکشنبه

له‌ داخا هه‌ ر نامرم/ شێعر


شەهاب  لە روانگەی وێنەكێشە کە وە
تابلۆ: م-ن وێنە کاری کورد
كێ وتمان؟

بەیانی نەكەینە تابلۆیەك
بیبەخشین لە زێڕی كاغەزێكدا
بۆ عەشقێ نادیار

یان كچێك


٭٭٭
_قەی ناكا ئەم شێعرەش
بنوسین ـ

دەزانم ئێوارە و ئێواره
رێویه و قالۆنچە نایەڵێ
خەونێكی ئینسانی بوینم


قەی ناكا
گولەگیان
رازی بەبینینی دەفتەرە سپیەكەم
كەی نەبوی!!؟

٭٭٭٭

نازانن
نایەڵێ
هاوینی رێوی گەڕ
بمنووسێ پاییزی
ژیانی لاوەتی


كامەژین!؟
گۆڵەكەم

درێژتر لە هەرچی ماشینە
بەشەقامە تاڵەكانی ئەم شارە
                     غەریبە
پێواوم


دەس نەكەوت
دارتێلێ گوڵ بەنەوش
عاشقی دڵمی لەبەردا
بنووسم!
  
٭٭٭

بەسیەتی
هەتاكەی
بۆ گەنی خەیانەت نەمكوژێ
چەەپەڵی ئازادی وڵاتێ گوم دەكەم
لەبەر چاو دەفتەرێ
كە دزرا
یان
 سووتا
بە بێ شێعر
  
٭٭٭٭

عاشقی هەر خۆشە
ئەگەرچی؟!

         كچێكی باڵا زرد

نەمگاتێ
دوو كەڵی سیگاریش
بەش بێ وێنەیی
ئاوێنەی ژوورەكەم
ناكات و
ئازادیش
هەر دوایین سروودە...!

٭٭٭
ـ وەك رێوی لە كۆلانە ـ قاوە ـ یی كانی
عە‌شمقدا
خەیانەت دەسووتێ ئاخری

شەوانەم درێژتر لە پیاسەم
عاشقیم گەورەتر
لە كۆڵانە قاوەییەكانی بەقاڵاو گریاوم!

٭٭٭٭

ئەگەرچی
25 تەمەنی لاوەتیم
بێ ئەوەی قەبرەكەی دایكم بزانم
نەمردوم؟!؟
                       عاشقم؟!

ئەگەرچی
ئەقافیای حەوشەكەم
لە دوای من
لە جامێك نەوت‌دا عاشق بوو
                        بگریێم.!!؟

ـ بە من چی ئازدای ـ

٭٭٭

ئەم دیوە زۆر تەنگە و بێ گڵۆپ
كەچی
من دەبێ بەیانی
 وڵامی
ێرسیاری نادیار گومم كات...........


٭٭٭٭

شەكەتی ئەم زامە
لەكامە كتێبی هەڵچنراو لە پاڵما
بگریێم؟


ئەم ئاوێنە قاپ قاوەییە 
لەدەم و چاومدا لابەرن

تاوەكو نەفرەتی رێویەكان
دەریاكان
لەوێڵی
بایەكدا
گوم نەبین

 ٭٭٭٭

خوایەگیان!
هەستیەكەت
 گوم بونم بەش ناكات
ئەی
ئەینا بە من چی ئازادی؟
                       نیشتمان؟

گەر تێدانەبینم
                   كچێكی بالا زرد


خیابان
شاعیرێكی شێت
هەزار جار گوم دەبم
كەچی
هەر منم ناونیشانی
              "كاكە"یەكی بالا بەرد!؟

كەچی
شپرزەیی نیشتمانێ لەدڵمدا
هەردەكەن بە تاوان
ـ گیانەكەم لەداخا بانەمرین ـ

٭٭٭٭
ئەم گشته شەقامە و پەلە پەل لە بەرچی؟
ئەم گشتە لاویەتی و ئاوازی بێهودە

خوشكەكەم پێم دەڵێ:
«كاكەگیان بترسه ....
نەترسان باوكمی فەراموشی ژیان كرد!»


بمترسه و ناترسم
ئازادی هەر خۆشەو
عاشقیش وەكو خوا
یان وەكو نیشتمان!


٭٭٭٭

ـ نامرم ئەگەر ئەم ژوورە تەنگە بێ پەنجێرانە
بمهێڵن! ـ
نامرم
قەناعەت بە كۆلانێكی خوڵەمێشی دەكەم
دەفێكیش هەر بەشی عیرفانی من دەكا

تەریقەت هەریانی غەمگینی ئاوازێ
لە چرچی وەنەوشەیی كۆڵانێك دا
لە غوربەت و گەورەیی شاردا

قەی ناكا
با عەشق
لە پاڵ دارتێلەكانی ئەم كۆڵانەدا
ئاوڕمان لێ نەدا!
نامرم
من بەسمە
هەر ئەوەندە
تەنیاییم لە تەڕی چاوانتا بخووسێ
گەر تەنیا بیرەوەری هەنارێ كاڵ
لای كتێبەكانم جێ ماوە...


نامرم
ئەی هاوڕێی پڵەنگ و ئەسێ و مانگ
نامرم
ئەی هاورێی
ماسیلكە و تۆنگ و كۆڵانی لاوەتی
نوێڕو سیاسەت

ئاخ كە لە كۆڵم نابنەوە
ئەم رێوی و قالۆنچەی خەونانە!

  
٭٭٭٭٭

ئاوێنە و پاكەتێ سیگارە و
دایكیشم جادەمرێ...!

كێ وتمان فەلسفەو هونەرو
جوانی

ـ دایكم بۆ دەمرد؟! ـ

ئەم گشتە دیوارە بۆ لە من بەرزترەو
لە دڵم تەنگترە

ـ ئەی زەمین بۆ ئەوەندە سەرمامە؟! ـ

دەریاچە و بارانیش دەناسم
كچێكیش قاڵاوی خۆش دەوێ
شێعرێكی منی بۆی دزیوم!

٭٭٭

عەقرەبە لارەكان
نەشگەنەبەیانی

بەیانی لەداخا عاشقم!
بەیانی شەقامەرەشەكان
بەودیودا، دابخەن
دەی بەشكەم حەقیقت
لە هەنگاوە شەپڵەییەكانم‌دا بگۆرم

چەن هەورو هەلایە ئەم ژورە
حەسرەتم ئەوندە گەورەیە كە فریای
نوێژێكیش ناكەوم!
لە قرنجاوی ئەم هەمو ئەندیشە نەماندوم!...؟

ئاسمانی شارەكەت چەێەڵە گوڵەكەم
بۆیەوا
لە داخی ئازادی لێم مه‌ده‌ن
بە جورمی عاشقیش مەمكوژن

بەیانی رۆژێكە
سەد رێوی و هەزار قاڵۆنچەش
لە بوغزو خەیانەت نەسرەون
قەی ناكا
با نەمرم!
بە من چی
هیچیەتی ئەم گشتەكتێبەو
كێ وتمان نەنوسین؟!!

ئەی بەمن...
بەرماڵ و باران و
كچێكی زەردی بێ نیشتمان

دەریا و با عاشقی خۆیانن
هۆ دەریا
لە دەنگما نەخنكێی
ئیتر كەی عاشقی!؟

0 بۆچوون:

ارسال یک نظر